پۆگبا مێژوویەكی گەورەی بۆ مانچستەر لە مۆندیال تۆمار كرد

:: AM:09:17:16/07/2018 ‌

پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی فڕەنسا مێژوویەكی گەورەی بۆ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی تۆمار كرد دوای ئەوەی دوێنێ یەكشەم لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی جامی جیهانی 2018ی رووسیای بەدەستهێنا.

دوێنێ یەكشەم هەڵبژاردەی فڕەنسا بۆ دووەمجار بووە پاڵەوانی مۆندیال دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی كڕواتیا بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ لە یاریی كۆتایی پاڵەوانیەتییەكەدا.

لە یارییەكەدا پۆگبا گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەی فڕەنسای تۆمار كرد، بەمەش بووە یەكەم یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد لە مێژوودا لە یاریی كۆتایی مۆندیال گۆڵ تۆمار بكات.

گۆڵەكەی پۆگبا گۆڵی سێیەمی هەڵبژاردەی فڕەنسا بوو لە یارییەكەی دوێنێدا و لە خولەكی 59ی گێمی دووەم تۆمار كرا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م