پێدەچێ پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی بڕیاری دابێت ماوەیەكی درێژتر لە راهێنەرایەتی یانەكە بەردەوام بێت.
گواردیۆلا لە شاری مانچستەر چێشتخانەیەكی نوێی كردەوە و تێیدا خواردنی هەرێمەكەی خۆی كەتەلۆنیا بە مێوانەكانی دەدات.
گواردیۆلا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) وێنەیەكی خۆی لە كاتی كردنەوەی چێشتخانە نوێیەكەی لەگەڵ شێف و سەرپەرشتیارانی چێشتخانەكە و هاونیشتمانەكەی پیرستیان بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی مانچستەر سیتی بڵاو كردەوە.
جێی باسە گواردیۆلا لەگەڵ یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی ئینگلیزی و خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.