رامۆس خەمەكانی مۆندیال دەخاتە دەریاوە

:: AM:10:26:16/07/2018 ‌

سێرجیۆ رامۆسی بەرگركاری و كاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوای دەركردنیان لە یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا بڕیاریداوە لەگەڵ خێزان و منداڵەكانی خەمەكان لەسەر دەریا لە بیر بكات.

رامۆس لەگەڵ هاوڕێكانی لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی 16ی مۆندیال بە لێدانی سزای یەكلاكەرەوە لەسەر دەستی هەڵبژاردەی رووسیای مێواندار كرانە دەرەوە.

دوای گەیشتنەوەی بۆ ئیسپانیا، رامۆس بڕیاریدا لەگەڵ هەردوو منداڵ و خێزانەكەی پشووەكانی بەر لە پەیوەندیكردن بە یانەی ریال مەدریدەوە بقۆزێتەوە گەشتێك بۆ سەر دەریا بكات.

كاپتنەكەی یانەی ریال مەدرید نوێترین وێنەكانی خۆی لەگەڵ منداڵ و خێزانەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئیسنتگرام) بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەون لەسەر دەریا خەریكی پشوو و چێژ وەرگرتنن.










وشە - ئامانج ئه‌كره‌م