یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەفتەی رابردوو توانی هێرشبەری بەڕازیلی مالكۆم لە چنگی یانەی رۆمای ئیتاڵی دەربێنێ و لە دواساتەكاندا بە 41 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ بكات.
رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی نهێنییەكی لەسەر ئەم هێرشبەرە نوێیەی یانەی بەرشەلۆنە ئاشكرا كرد و رایگەیاند كە داوا لە یانەی ریال مەدرید كرابوو گرێبەستی لەگەڵ بكات.
رۆژنامەكە هەروەها ئاشكرای كرد: كیا گورابگیانی بەڕێوەبەری كارەكانی مالكۆم بەڕەسمی داواكاری ئەم یاریزانەی خستبووە بەردەمی بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی.
بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید رەتیان كردبووەوە گرێبەست لەگەڵ مالكۆم بكەن بەهۆی ئەوەی چەند یاریزانێكیان هەیە بەهەمانشێوازی ئەو یاری دەكەن لەوانە گاریس بێڵ و ماركۆ ئەسینسیۆ.
یانەی رۆما چەند رۆژێك پێش ئێستا ئاشكرای كردبوو كە لەگەڵ یانەی بۆردۆی فڕەنسی رێككەوتوون سەبارەت بە گواستنەوەی مالكۆم، بەڵام لە دواساتەكاندا یانەی بەرشەلۆنە توانی گرێبەستی یاریزانەكە بەدەستبێنێ و لە چنگی یانە ئیتاڵییەكە دەری بێنێ.