هه‌ندێك نه‌ریت و ڕه‌فتار هه‌یه كه مه‌رجه هه‌موو بووكێك بیزانێت و له یه‌كه‌م شه‌وی بووكێنیدا ئه‌نجامی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بێت له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك و دوودڵ نه‌بێت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 به‌شێك له‌و شته گرنگانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت هه‌موو بووكێك به‌ر له چوونه ناو جێیه‌كه‌ی له یه‌كه‌م شه‌وی بووكێنیدا بیكات:
_ جلی بووكێنیت به جوانی هه‌ڵگره، بۆ ئه‌وه‌ی پیس نه‌بێت ئه‌گه‌ر به كرێ هێناوته، یان نه‌فه‌وتێت و بتوانیت بۆ یادی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت له‌به‌ری بكه‌یته‌وه.
_ به مهكیاجهوه مه‌ڕۆ ناو جێ، به جوانی ده‌موچاوت بشۆ و پاكی بكه‌وه، ئه‌گه‌ر نا هه‌رچه‌نده زۆریش بخه‌ویت به‌یانی ڕووخسارت ماندوو و ناشیرین ده‌بێت.
_ ئه‌گه‌ر بۆ به‌یانییه‌كه‌ی به‌ته‌مای گه‌شتیت، ڕاسته‌وخۆ پاسپۆرت و ناسنامهكانتان هه‌ڵگره، با له ڕۆژێكی وادا شتتان له بیر نه‌چێت.
_ ئه‌گه‌ر له هۆتێل ده‌مێنیته‌وه یه‌كه‌م شه‌و، هه‌موو شته‌كانت به باشی كۆ بكه‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانییه‌كه‌ی كه ڕۆیشتی هیچت بیر نه‌چێت.
_ ئه‌گه‌ر له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌تدا كێكت هه‌بوو، قاڵبی سه‌ره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆت ببه‌وه و شه‌و با برسیت نه‌بێ، له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ت بیخۆ.
_ دیارییه‌كانی بۆت هاتووه، هه‌مووی له شوێنێكی باش هه‌ڵگره و كارتهكانیشیان بپارێزه، تا لێت تێك نه‌چێت دیارییه‌كان هی كێن.