ئه‌نه‌كه‌سه پێى وایه ئه‌وه‌ى له نێوان هه‌سه‌ده و رژێمی ئه‌سه‌د روو ده‌دات گفتوگۆ نییه، به‌ڵكو راده‌ستكردنى رۆژئاواى كوردستانه به رژێم و رزگاركردنى دیمه‌شقه له‌و دۆخه لاوازه‌ى تێی كه‌وتووه.
نووری بریمۆ نوێنه‌ری ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمى كوردستان له‌م گفتوگۆیه‌ى له‌گه‌ڵ "وشه" هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دۆسیه‌ى سووریا له ده‌ستى رژێم و ئۆپۆزسیۆن و توركیا و ئێران ده‌رچووه، به‌ڵكو له ده‌ستى رووسیا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلدایه، رووسیا بۆ هێشتنه‌وه‌ى ئه‌سه‌د بۆ دوو ساڵی تر په‌یمانى به ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل داوه، هه‌رچی هێزی ئۆپۆزسیۆنه كه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئیسرائیل له سووریا نه‌هێڵێت.
بریمۆ ره‌خنه‌ى توند له په‌یه‌ده ده‌گرێت و به "خیانه‌تكار" و له ناوبه‌ری پڕۆژه‌ى كوردی ده‌زانێت، ده‌ڵێ ئه‌وان وشه‌ى كوردی‌یان له‌سه‌ر ناوی خۆیان لا داوه و هێنده‌ى دژایه‌تى ئێمه ده‌كه‌ن، دژایه‌تى ئه‌سه‌د ناكه‌ن.
وه‌ك ده‌زانن شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی له 2011 بۆ رووخانى رژێمى ئه‌سه‌د هه‌ڵگیرسا، له‌م روانگه‌یه‌وه چۆن ده‌ڕواننه كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا، چی ئاگاداری گفتوگۆكان هه‌ن؟
كێشه‌كانى سووریا گۆڕانكاری خێرا به‌خۆوه ده‌بینن، ئێسته دۆسیه‌ى سووریا له ده‌ستى رژێم و ئۆپۆزسیۆن چووه‌ته ده‌ره‌وه و له ده‌ستى رووسیا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلدایه، ئه‌گه‌رچی له دیوی میدیاییدا به‌شار ئه‌سه‌د خۆی به سه‌ركه‌وتوو نیشان ده‌دات، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا به‌مجۆره نییه، له ماوه‌ى نزیكی داهاتوودا رژێمی سووریا ده‌ڕووخێت، كه‌چی په‌یه‌ده له‌م كاته‌دا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات دواى ئه‌وه‌ی سه‌تان هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانى و ملیۆنانیش ئاواره بوونه و دیمۆگرافیاى سووریا تێكچووه و گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، ده‌بوو وه‌ك كورد هه‌وڵ بده‌ین به‌شار ئه‌سه‌د بده‌ینه دادگای لاهاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دادگاییكردنى نه‌ك گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
به‌داخه‌وه به‌شێك له كوردان یان ئه‌وانه‌ى خۆیان پێ كورده و هیچ كاتیش خاوه‌نى پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كوردی نین كه په‌یه‌ده‌یه، له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنى ئه‌سه‌د له‌و دۆخه‌ى تێی كه‌وتووه. راستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى روو ده‌دات گفتوگۆ نییه، دانوستاندن نییه، به‌ڵكو راده‌ستكردنه‌وه‌ى رۆژئاواى كوردستانه به رژێمى ئه‌سه‌د كه ئه‌و رژێمه ته‌نگه‌تاو كراوه و ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تى ئیراده‌ى سووریا بكات، په‌یه‌ده‌ش ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تى كورد بكات، چونكه وه‌ك باسم كرد پاشه‌ڕۆژی سووریا له ده‌ستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدایه.
وه‌ك ئه‌نه‌كه‌سه هیچ كات دژى گفتوگۆ نین، به‌ڵام چ جۆره گفتوگۆیه‌ك؟ گفتوگۆیه‌ك به گره‌نتى و له‌سه‌ر مێزی نێوده‌وڵه‌تى نه‌ك دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی هه‌واڵگری سووری رێنوێنیمان پێ بدات وه‌ك ده‌یداته په‌یه‌ده. ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره گفتوگۆیه‌مان له رژێمی سووریا قبووڵ بكردایه، ئه‌وا له‌و رۆژه‌وه‌ى ته‌ڤگه‌ری كوردی له سووریا ساڵى 1957 دامه‌زرا، تا ئێسته‌ش هه‌واڵگری سووری داوای گفتوگۆمان لێ ده‌كات، به‌ڵام ئێمه قبووڵی ناكه‌ین، ساڵى 2011یش داوایان كرد گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین ره‌تمان كرده‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ى ئێسته په‌یه‌ده به‌ناوى گفتوگۆ ده‌یكات هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره نییه، به‌ڵكو خیانه‌تێكی گه‌وره‌یه، ئه‌وه راده‌ستكردنى رۆژئاواى كوردستانه وه‌ك ئه‌وه‌ى له عه‌فرین كردی كه بووه هۆی راكێشانى ده‌ستى توركیا بۆ شاره‌كه كه ئێسته 60%ی ته‌عریب كراوه و له ژێر شاڵاوی ته‌عریبدایه كه پێشتر ته‌عریب له‌و شاره‌دا نه‌بوو، شارێكی ته‌واو كوردی بوو، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌تى په‌یه‌ده ئێسته رۆژانه سه‌تان هاووڵاتیی عه‌ره‌ب به ماشێنى رژێمی ئه‌سه‌د ده‌گوازرێنه‌وه بۆ عه‌فرین، ئه‌ى په‌یه‌ده بۆ قسه‌یه‌ك ناكات؟
هاوئاهه‌نگی له نێوان توركیا و رژێمى ئه‌سه‌د هه‌یه بۆ تێكدانى ره‌وشی رۆژئاواى كوردستان، په‌یه‌ده‌ش ئه‌وه ده‌بینێت و لێی بێده‌نگه، چونكه جاشایه‌تى بۆ رژێمی ئه‌سه‌د ده‌كات، چونكه ئه‌و تهعریبهى له عه‌فرین ده‌كرێت، رژێمی ئه‌سه‌د ده‌یكات نه‌ك ئه‌نكه‌ره، بۆیه په‌یه‌ده رۆڵێكی زۆر خراپ ده‌بینێت و نه‌ك خاوه‌نى پڕۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵكو دژیه‌تى.
كه‌واته ده‌ته‌وێت بڵێی ئه‌وه‌ى هه‌یه بۆ رزگاركردنى رژێمى ئه‌سه‌ده له‌م دۆخه؟
ئه‌وه‌ى په‌یه‌ده ده‌یكات راستییه‌كه‌ى گفتوگۆ نییه به‌ڵكو جاشایه‌تییه، ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌یكه‌ین گفتوگۆیه له جنێڤ و ریاز له‌سه‌ر مێزی نێوده‌وڵه‌تى كه هاوشانى شه‌ش پێكهاته‌ى تری سه‌ره‌كی سووری، هاوكات ئه‌ندامی نووسینه‌وه‌ى ده‌ستووری داهاتووی سووریا‌ن. به‌ڵام په‌یه‌ده له ده‌رگه‌یه‌كی ره‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری سووریا دانیشتن ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش شه‌رعییه‌ت دانه‌وه‌یه به‌و رژێمه كه به‌پێى زانیارییه‌كانى ئێمه رژێمی ئه‌سه‌د به‌پێی رێككه‌وتنى نێوان رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، رووسیا تا دوو ساڵى تر رژێمى ئه‌سه‌د ده‌پارێزێت به‌رانبه‌ر به‌وه‌ى هه‌رچی هێزی توندڕۆی چه‌كداری سوننه و شیعه هه‌یه له سووریا نه‌هێڵێت كه بوونه‌ته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئیسرائیل، پێش هه‌مووان په‌یه‌ده كه هه‌موویان ده‌بن به به‌شێك له سوپای سووریا.
ئه‌وه‌ى ئێسته په‌یه‌ده ده‌یكات زۆر مه‌ترسیداره كاتێك به‌شداری شه‌ڕی ئیدلب ده‌كات دژ به به‌ره‌ى نوسڕه و قاعیده، تێ ناگه‌م په‌یه‌ده بۆچی شه‌ڕی قاعیده ده‌كات؟ بۆچی قاعیده دژ به كورد ده‌ورووژێنێت، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ده‌وڵه‌تى زلهێز خۆی له‌و شه‌ڕه ده‌پارێزێت، بۆیه په‌یه‌ده كورد ده‌كاته ئامانجی توندڕه‌وی سوننه.
باشه ئه‌گه‌ر وه‌ها رێككه‌وتنێك هه‌یه له نێوان رووسیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا، ئه‌ى رۆڵى توركیا و ئێران له داهاتووی سووریا له كوێیه وه‌ك دوو وڵاتی زلهێزی هه‌رێمایه‌تى كه بوونیان له سووریادا هه‌یه؟
هیوادار بووین توركیا و ئێران رۆڵیان له سووریا ئه‌رێنى بێت، به‌ڵام ناكرێت هیوا به دوژمن بكه‌ی، ئه‌وان به سه‌رپه‌رشتى رووسیا رێككه‌وتن كه عه‌فرین بۆ توركیا بێت و كه‌ركووك بۆ ئێران. له‌مه‌شدا په‌كه‌كه یارمه‌تی زۆری داون وه‌ك چۆن دۆزی كوردی له باكور نه‌هێشت، ئێسته‌ش ده‌یه‌وێت له رۆژئاوا هه‌مان سیناریۆ دووباره بكاته‌وه و راده‌ستى عه‌ره‌بانی بكات، سه‌رنج بده ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌نجوومه‌نى رۆژئاوایان گۆڕی بۆ ئه‌نجوومه‌نى سووریاى دیموكرات.
ئه‌و دوو وڵاته له‌مه‌ولا رۆڵیان له سووریا لاواز ده‌بێت، له چانسی كورد ئێسته ئێران كراوه‌ته ئامانج و به‌های دراوه‌كه‌ی زۆر خراپ داڕماوه، توركیاش هه‌روا، بۆیه ئه‌و ته‌نگژه دارایییه‌ى رووى له تاران و ئه‌نكه‌ره كردووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆڵیان له داهاتووی سووریا ده‌بێت.
ئه‌مه‌ریكا و رووسیا ئێسته له سووریا كار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنى ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان، له‌مه‌شدا رێككه‌وتنیان هه‌یه كه ده‌بێت رووسیا مه‌ترسی ئێران له سووریا و لبنان له‌سه‌ر ئیسرائیل نه‌هێڵێت، له‌مه‌شدا رژێمی ئه‌سه‌د له به‌رده‌م دووڕیانێكدایه نازانێت خۆی بخاته پاڵ ئێران یان رووسیا، به بۆچوونى ئێمه ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی گه‌وره له سووریا ده‌كرێت چونكه ئێران سازش ناكات.
كه‌واته رووسیا و ئێران كه هاوپه‌یمانى یه‌كترن دژ به یه‌ك ده‌بنه‌وه؟
ئه‌گه‌ری هه‌یه وای لێ بێت، چونكه رێنوێنییه‌كانى ئیسرائیل ده‌یخوات نه‌ك هی ئێران. ئامانجی گه‌وره‌ش له‌و رێككه‌وتنه نه‌هێشتنى هێزی توندڕۆی ئیسلامی سوننه و شیعه‌یه له ناوچه‌كه‌دا، كه ئێسته سوننه‌كان نه‌ماون، ئینجا نۆره‌ی شیعه‌كانه.
په‌یه‌ده ده‌ڵێ دۆخی سووریا گۆڕاوه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عه‌فرین و منبه‌ج پشتى تێكرد، ده‌یه‌وێت له رێى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بكات بۆ پاراستنى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتی له دژی ئۆپراسیۆنى توركیا؟
په‌یه‌ده له هاوكێشه‌كه‌دا ژماره نییه، به‌ڵكو به‌كار ده‌هێنرێت.
ببووره كه رات ده‌گرم.. به‌ڵام ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنیان هه‌بوو له شه‌ڕی دژ به داعش؟
رێككه‌وتنیان نه‌بووه به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا پێویستى به هێزێك هه‌بوو شه‌ڕی داعشی بۆ بكات، په‌یه‌ده‌ش ئه‌وه‌ی كردووه وه‌ك رژێمی ئه‌سه‌دیش به‌كاری هێناوه، چونكه ئه‌و هێزه خاوه‌نى پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانى نییه. ئێسته ئه‌وه‌ى توركیا ده‌یكات ئامانجی نه‌هێشتنى په‌یه‌ده‌یه، كاتێكیش په‌یه‌ده ده‌بێته به‌شێك له رژێمى ئه‌سه‌د و ناوچه كوردییه‌كانى راده‌ستى رژێم كرد، توركیاش هێرش ناكات.
دۆزی كورد له رۆژئاواى كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستى په‌یه‌ده كۆتایی پێ هات، كه‌وته ژێر پێی عه‌شایه‌ری عه‌ره‌بی به‌ناوى ئه‌نجوومه‌نى سووریای دیموكرات، ئێسته‌ش ده‌كه‌وێته ژێر پێی رژێمی ئه‌سه‌د.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى دهۆك كه نه‌گه‌یشتن به رێككه‌وتن، پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده هه‌یه؟
نه‌خێر، ئه‌وان ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كوردی به دوژمن ده‌زانن. ئه‌وان رێ ناده‌ن ئه‌نجوومه‌نى نیشتمانى كوردی چالاكی سیاسی هه‌بێت له رۆژئاوا، ئه‌مه‌ش روون و ئاشكرایه، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ئێمه پڕۆژه‌ى نیشتمانیمان هه‌یه و به‌شدارین له گفتوگۆكانى جنێڤ و ریاز و نێوده‌وڵه‌تى.
په‌یه‌ده به ئێمه ده‌ڵێن له‌و گفتوگۆیانه بكشێینه‌وه و به‌شدارییان تێدا نه‌كه‌ین، به‌ڵكو بچینه دیمه‌شق گفتوگۆ بكه‌ین، ئێمه‌ش ئه‌وه ناكه‌ین.
به‌ڵام ئه‌وانیش خۆیان به خاوه‌نى پڕۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردی ده‌زانن، ئه‌وه نییه له‌سه‌ر خاك بوونیان هه‌یه؟
كوا پڕۆژه‌ى ئه‌وان؟ كوا سێ هه‌زار گه‌ریلایان له عه‌فرین؟ هه‌موویان بوونه سه‌ربازی سوپاى سووریا. ئێسته‌ش له دیمه‌شقن بۆ راده‌ستكردنى رۆژئاواى كوردستان، ببینه سه‌ره‌تا ناویان ئه‌نجوومه‌نى رۆژئاواى كوردستان بوو، پاشان كردیان به ئه‌نجوومه‌نى سووریاى دیموكرات، بۆیه هیچیان نه‌هێشت و هه‌ڵوێستى ئه‌وانیش دژی پڕۆژه‌ى نهتهوهیییه.