له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆی منداڵێك بڵاو بووه‌ته‌وه كه له به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌ك وه‌ستاوه و دواتر لاده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان و ترسه، وێنه‌دانه‌وه‌ی سه‌ر ئاوێنه‌كه زووتر له منداڵه‌كه ده‌جووڵێت و ده‌ڕوات.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 ڤیدیۆی منداڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له لایه‌ن هه‌ژمارێك به ناوی "@jolynn" له ماڵپه‌ڕی تویته‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه، له درێژه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كاندا ئاشكرا بووه كه ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكی سان ئه‌نتۆنیۆی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكایه.
له ڤیدیۆكه‌دا منداڵێكی چوار بۆ پێنج ساڵان پێشان ده‌دات كه له به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌ك وه‌ستاوه و سه‌یری خۆی ده‌كات، دواتر دێته ئه‌ملاوه و له به‌رده‌م ئاوێنه‌كه لاده‌چێت، به‌ڵام جێی سه‌رسوڕمانه كه پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه له به‌رده‌م ئاوێنه‌كه بڕوات، وێنه‌دانه‌وه‌كه‌ی به نیو چركه زووتر ده‌ڕوات.
ئه‌م دیمه‌نه‌ش له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی داوه‌ته‌وه و بووه‌ته جێی ترسی هاووڵاتییان، له هه‌ژماری ئه‌و كه‌سه‌ش كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زیاتر له 180 هه‌زار جار لایكی بۆ هاتووه و به هه‌زاران كۆمێنت و قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
تا ئێسته هیچ شاره‌زا و پسپۆڕێكیش ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌وه نه‌داوه و نه‌زانراوه بۆچی ڤیدیۆی ئه‌و منداڵه به‌و شێوه‌یه له ئاوێنه‌كه‌وه ده‌رچووه.