پزیشكێكی ناوداری جوانكاری ژنان له ڕووسیا، دوای ئه‌وه‌ی دیزاینه‌رێكی ناودار بۆ گه‌وره‌كردنی سنگی چووه لای، ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر و له پیشه‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
ئه‌ریكا بیكۆڤا ژنه دیزاینه‌رێكی ناوداری ڕووسیایه، به مه‌به‌ستی گه‌وره‌كردنی سنگی سه‌ردانی یوری شێرنیكۆڤ پزیشكی جوانكاری ژنانی كرد، كه‌چی پزیشكه‌كه له كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر، به‌مه‌ش سزا درا.
له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له "East2west News" ئه‌ریكا هه‌ستی خۆی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه باس كرد و گوتی: "دوای ته‌واوبوونی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، هه‌موو گیانم ده‌له‌رزی، هه‌ستم ده‌كرد ده‌نگێك له ناوه‌وه پێم ده‌ڵێ، كچێ هه‌موو شتێك باش ده‌بێت".
زیاتر گوتی: "له‌ناكاو پزیشكه‌كه ده‌ستی لێ دام.. ئه‌و شتانه‌ی ده‌كرد كه نابێ پزیشك بیكات!".
به شێوه‌یه‌كی خه‌مناك و پڕ له ترسه‌وه، ئه‌و دیزاینه‌ره گێڕانه‌وه‌كه‌ی ته‌واو كرد و باسی له‌وه كرد كه پزیشكه‌كه ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات، ده‌رزی بێهۆشكه‌ره‌كانی بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه لێی درابوو، هێنده به‌هێز بوو، نه‌یده‌توانی هه‌ستێت و به‌رگری له خۆی بكات، ته‌نانه‌ت پێڵووی چاوه‌كانیشی قوڕس بوون.
دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه هۆشی هاتووه‌ته‌وه خۆی، پزیشكه‌كه داوای لێ كردووه كه سكاڵای لێ نه‌كات لای پۆلیس، له به‌رانبه‌ردا ئه‌ویش پاره‌ی پێ ده‌دات، به‌ڵام كچه‌كه ڕازی نه‌بووه و سكاڵای خۆی كردووه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م پزیشكه لای پۆلیس ددانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌شی گوتووه كه له هه‌موو شت ته‌واو بووه، به كچه‌كه‌ی گوتووه كه باشه، ئه‌ویش پێی گوتووه كه هه‌ست به باشبوون ده‌كات، بۆیه ئه‌م قسه‌یه‌ی به هه‌ل قۆستووهتوه و ده‌ڵێ خۆیشی ویستی له‌سه‌ر بووه.