وه‌ك كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڵێنی دابوو دووشه‌م سه‌عات هه‌شی شه‌و له 17ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر نوێترین ئه‌پده‌یتی مۆبایله‌كانی ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران كه ئه‌وه‌یش سیسته‌می Ios12یه.
هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
techradar" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌پڵ ئه‌مشه‌و نوێترین سیسته‌می "ئای ئۆ ئێس" بڵاو ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، دوای ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌پڵ بوون، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌ست، له‌به‌ر ئه‌مه كۆمپانیاكه ئه‌مشه‌و ئه‌م سیسته‌مه‌كه له سه‌عات هه‌شت كارا ده‌كات.
ئه‌وه‌یشی گوتووه كه ئه‌م مۆبایل و تابلێتانه‌ی ئه‌پڵ ده‌توانن سیسته‌مه‌كه به‌كاربهێنن:
مۆبایله‌كانی وه‌ك "iPhone XS، iPhone XS Max، iPhone XR، iPhone X، iPhone 8،iPhone 8 Plus،iPhone 7، iPhone 7 Plus، iPhone 6s، iPhone 6s Plus، iPhone 6، iPhone 6 Plus، iPhone SE، iPhone 5s وiPod touch 6thgeneration"
تابلێته‌كانی وه‌ك "12.9iPad Pro 2nd generation، 12.9-inch iPad Pro 1st generation، 10.5-inch iPad Pro، 9.7-inch iPad Pro، iPad 6th generation،iPad 5th generation، iPad Air 2، iPad Air، iPad mini 4، iPad mini 3 و iPad mini 2"
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كومپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.
له‌م لینكه‌دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی "
IOS12" بزانن: