كاتێك ده‌ست به‌ر هه‌ندێك له شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی ژن بكه‌وێت، ختووكه‌ی دێت و ده‌یهێنێته پێكه‌نین، كه له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و شوێنه‌ی ژن ختووكه‌ی پێ دێت، پێناسه‌ی كه‌سایه‌تی ده‌كات و زۆر شتی لێ ئاشكرا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به گشتی ژنان به به‌ركه‌وتنی قوڕگ، ژێر باڵ، سمت، پاژنه‌ی پێ و ئه‌ژنۆكان ختووكه‌یان دێت، بۆ هه‌ر یه‌كێكیش له‌و شوێنانه، چه‌ند شتێك له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییان ئاشكرا ده‌بێت كه لێره‌دا باسی لێ ده‌كه‌ین:
_ قوڕگ: گه‌ر به ده‌ست دان له قوڕگت هه‌ستت به ختووكه كرد، مانای وایه تۆ له‌و جۆره كه‌سانه‌ی كه حه‌ز به گوێگرتن له به‌رانبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت، به تایبه‌ت له‌و كاتانه‌ی كه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌یت بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌یت، تۆ ئه‌و ڕزگاركه‌ره‌كه‌ی كه هه‌موو كه‌س ده‌یه‌وێت، متمانه‌ت به خۆت هه‌یه، ده‌وروبه‌ریشت متمانه‌یان پێته، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هه‌ندێك جار له‌خۆبایی بیت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئاگات له‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ت بێت.
_ ژێر باڵ: به به‌ركه‌وتنی ژێر باڵ ختووكه‌ت بێت، مانای وایه زۆر كه‌سایه‌تییه‌كی هه‌ستیاریت و به‌رده‌وام حه‌ز به یارمه‌تیدانی به‌رانبه‌ر ده‌كه‌یت، كه‌سێكی ئه‌رێنی و میهره‌بانیت، ئه‌مه‌ش وای كردووه خۆشه‌ویست بیت و خه‌ڵك داوات لێ بكه‌ن یارمه‌تییان بده‌یت، تۆش زۆر به ئارامی ئه‌م كاره ده‌كه‌یت.
_ سمت: ڕاسته ئێره شوێنێكی هه‌ستیاره، به‌ڵام هه‌موو كه‌س ختووكه‌ی پێ نایه‌ت، ئه‌گه‌ر تۆ له‌و كه‌سانه نیت و ختووكه‌ت به به‌ركه‌وتنی ده‌ست له سمتت دێت، مانای وایه زۆر هه‌ستیاریت و به خێرایییه‌كی زۆر كارت تێده‌كرێت، كه له‌لای خه‌ڵكی ئه‌م هه‌موو كاریگه‌رییه بۆ سه‌رت به شتێكی زێده‌ڕۆیی ده‌بینرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خه‌ڵك به كه‌سێكی زێده‌ڕۆ بتبینن و ژیانی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیت لێ قوڕس بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناشتوانیت به ئاسانی پارێزگاری له خۆت بكه‌یت.
_ پاژنه‌ی پێ: ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت كه‌سێكی ڕووخۆش و پێكه‌نیناویت و به‌رده‌وام حه‌ز به دڵخۆشكردنی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ت به كه‌می لێك ده‌ده‌نه‌وه و بێ نرخی ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه باشتره ئاگاداری خۆت بیت و به‌رانبه‌ر هه‌موو كه‌سێك ڕووه ڕاستییه‌كه‌ت پێشان نه‌ده‌یت، چونكه ئه‌م كه‌سانه به ئاسانی ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
_ ئه‌ژنۆ: مادام به به‌ركه‌وتنی ئه‌ژنۆكانت ختووكه‌ت دێت، مانای وایه كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزت هه‌یه و به‌رده‌وام ده‌ته‌وێت به‌و شتانه بگه‌یت كه ئامانجت بۆی داناوه، كه‌سێكی پوختیت و حه‌زت له قه‌ره‌باڵغی و پیسیی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌مه وای لێ كردووی هه‌ندێك كات گرنگیدان به خۆت و ژیانی خۆتت له‌بیر بچێته‌وه و ئه‌مه‌ش زیانت پێ ده‌گه‌یه‌نێت.