رۆما هۆكاری سەرەكی فرۆشتنی محەمەد سەڵاحی ئاشكرا كرد

:: AM:11:53:18/09/2018 ‌

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی رۆمای ئیتاڵی هۆكاری سەرەكی فرۆشتنی محەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی بە یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.

یانەی رۆما هاوینی 2017 بە گرێبەستێك كە بەهاكەی 42 ملیۆن یۆرۆ بوو سەڵاحی فرۆشت بە یانەی لێڤەرپوول.

مونشی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی رۆما بە رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی راگەیاند: پابەندبوونمان بە یاساكانی خاوێنی یاریكردنی تایبەتی یەكەتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) وای كرد بڕیاری فرۆشتنی سەڵاح بدەین.

زیاتر گوتی: ئەگەر ئەو كات سەڵاحمان نەفرۆشتبا ئەوا رووبەڕووی سزایەكی قورسی یوفا دەبووینەوە.

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی رۆما ئاشكراشی كرد كە ئەو كات هەر تەنیا سەڵاحیان نەفرۆشت، بەڵكو چەند ئەستێرەیەكی تریشمان (رۆدریگز و پارادایس و ماریۆ رۆی) فرۆشت.

جێی باسە سەڵاح وەرزی رابردوو لە یەكەم وەرزی یاریكردندا لەگەڵ یانەی لێڤەرپوول ئاستێكی نموونەیی پێشكەش كرد و بە تۆماركردنی 32 گۆڵ بووە گۆڵكاری خولی نایابی ئینگلیزی، بەم هۆیەوە بووە پاڵێوراوی سەرەكی بۆ خەڵاتی باشترینەكانی 2018ی جیهان.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م