راهێنەری یانەی هۆڤنهایم ناوی چووە نێو مێژووی چامپیۆنس لیگ

:: AM:10:26:20/09/2018 ‌

جولیان ناگلسمان راهێنەری یانەی هۆڤنهایمی ئەڵمانی ناوی چووە نێو مێژووی یارییەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا (چامیۆنیس لیگ) وەك بچووكترین راهێنەر.

دوێنێ چوارشەم لە ركابەرییەكانی سەرەتای قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، یانەی هۆڤنهایم لە دەرەوە یاریگە و جەماوەری بە ئەنجامی 2-2 گۆڵ لەگەڵ یانەی شاختار دۆنیتسكی ئۆكڕانی یەكسان بوو.

ناگلسمان لە یارییەكەدا لە تەمەنی 31 ساڵی راهێنەرایەتی یانەی هۆڤنهایمی كرد و توانیشی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە خاڵێك بگەڕێتەوە ئەڵمانیا.

بەمەش ناگلسمان ناوی چووە نێو مێژووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا وەك بچووكترین راهێنەر بەشداری لە پاڵەوانیەتییەكەدا بكات لە تەمەنی 31 ساڵ و 59 رۆژدا.

پێشتر ئەم ژمارە پێوانەییە بۆ ڤیكتۆر جۆنچارینكۆی راهێنەری یانەی سیسكا مۆسكۆی رووسی تۆمار كرابوو لە تەمەنی 31 ساڵ و 99 رۆژ.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م