بیبه‌ر یه‌كێكه له سه‌وزه‌كان له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی وه‌ك توركیا و هیندستان گرنگییه‌كی زۆری پێ ده‌درێت و له كوردستانیش به‌كارهێنانی په‌ره ده‌سه‌نێت و چه‌ند جۆرێكی جیاواز و چه‌ند ڕه‌نگێكی جیاوازی هه‌یه.
له وڵاتان بیبه‌ر به‌پێی تیژی پۆلێن ده‌كرێت، چه‌ند ڕێیه‌كی هه‌ڵگرتنی هه‌یه وه‌ك وشككرنه‌وه و سوێركردن، به‌تایبه‌ت ڕێكای سوێركردن بۆ زستانان و خواردنه سووركراوه و خێراكان ده‌خورێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه تازه ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه بیبه‌ری تیژ ده‌بێته هۆی چالاكبوونی سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، هه‌ر به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، سووده‌كانی بیبه‌ری تیژ بۆ خێرا سوڕی خوێن و دژه به‌كتریاكان و گرژبوونی ماسولكه‌كان و چه‌ندان سوودی تری وه‌ك هه‌رسكردنی خۆراك و ئازارشكێن و كردنه ده‌ره‌وه‌ی ڕژێنه بێ سووده‌كان و چالاككردنی گه‌ده هه‌یه.
له خواره‌وه‌دا به ڤیدیۆ به ئاسانترین شێوه ئه‌وه ڕوون كراوه‌ته‌وه كه چۆن ده‌توانی به شێوه‌یه‌كی ئاسان فێری سوێركردنی بیبه‌ری تیژ بیت و واز له به‌فیڕۆدانی پاره بێنیت و چیتر له مۆڵه‌كان نه‌یكڕیت.