سوارێز ئەم وێنەیەی بڵاو كردەوە

:: AM:09:44:22/10/2018 ‌

لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ منداڵەكانی و هاوسەرەكەی بڵاو كردەوە.

سوارێز ئەم وێنەیەی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاو كردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت لەگەڵ هەردوو منداڵەكەی سكی هاوسەرەكەی ماچ دەكەن وەك ئاماژەیەك بۆ چاوەڕوانی لە دایكبوونی منداڵە نوێیەكانیان.

بەگوێرەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان هاوسەری سوارێز دوانەیەكی لەسكیدایە و چاوەڕوان دەكرێ لەم ماوەیەدا بێنە سەر دونیاوە.

سوارێز لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكە نووسیبووی "لە چاوەڕوانیتانداین و هیوادارین دوو خڕپنی جوان بن.

جێی باسە سوارێز لە دوایین یارییدا لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە پێرێ شەموو لە گەڕی نۆی خولی پلە یەكی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی سڤیلییە گۆڵێكی تۆمار كرد كاتێك تیپەكەی لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە ئەنجامی 4-2 گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا، هێرشبەرە ئۆرگواییەكە لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا تا ئێستا خاوەن 4 گۆڵە.






وشە - ئامانج ئه‌كره‌م