هەدەپە لە هەرێمی كوردستان مانگرتنی ڕاگەیاند

:: PM:01:16:21/11/2018 ‌
نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان كە ناسراوە بە "هەدەپە" لە هەرێمی كوردستان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی تشرینی دووەم، موزەیم گونێش نوێنەری هەدەپە لە باشووری كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، "ئێمە وەك ستافی نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری كوردستان كە ژمارەمان نۆ كەس دەبێت، لە ئەمڕۆوە دەست بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە دەكەین."

نوێنەرەكەی هەدەپە گوتی، ناكرێت سەركردەیەكی وەك ئۆجەلان بەم شێوەیە و دوور لە یاسا و پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ زیندانی بكرێت و گۆشەگیریشی بخرێتە سەر، بۆیە ئێمە لە دژی گۆشەگیری و رەفتارەكانی دەوڵەتی تورك مانگرتنمان راگەیاندووە.

ئاشكراشی كرد، هۆكارێكی تری مانگرتنەكەمان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە خراپەی كە دەوڵەتی تورك دژی ئەندامانی هەدەپە بەتایبەتی و كورد بە گشتی گرتویەتییە بەر.

گیران و بەرنەدانی سەركردەكانی ئەو پارتە یەكێكی تر بوو لە هۆكاری مانگرتنی ئەو ئەندامانەی هەدەپە لە هەرێمی كوردستان كە خۆیان وایان گوت وەك سەڵاحەدین دەمیرتاش.



وشە - رامیار جەواد