كۆمپانیای كیا له پێشانگای هه‌فتانه‌ی نیویۆرك بۆ ئۆتۆمبێل نوێترین جۆر ئۆتۆمبێلی ئاشكرا كرد كه پێشووتر ئه‌م جۆره دروست نه‌كراوه و مۆدێلێكی نوێیه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كیا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای كیا له پێشانگای هه‌فتانه‌ی نیویۆرك به ئۆتۆمبێلێكی نوێی مۆدێل به‌رز "SUV" دنیای سه‌رسامكرد و وه‌ك خۆی گوتویه‌تی، "ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی تایبه‌تی هه‌یه و جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی تری خۆمان خاوه‌ن هه‌شت جێگای دانیشتنی هه‌یه".
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله له سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه به نرخی 26 هه‌زار و 980 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ڵام سه‌باره‌ت به هێزی ئۆتۆمبێله‌كه هیچ شتێك نه‌گوتراوه و كیا باسی پێكهاته‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌یشی نه‌كردووه.
كیا یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆریای باشوور كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته "سیئۆل"ی پایته‌خت، ئه‌م كۆمپانیایه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1944 له‌سه‌ر ده‌ستی "هیۆنگ كیون، لی ڤیس چیارمان و هان وو پارك" دامه‌زراوه.