جۆرجینا وادەی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریال مەدرید ئاشكرا دەكات

:: AM:09:56:17/12/2018 ‌

جۆرجینا رۆدریگیز خۆشەویستی ئەستێرەی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی وادەی گەڕانەوەیان بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرا كرد.

جۆرجینا لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك) پەیامێكی بۆ هاندەرانی یانەی ریال مەدرید بڵاو كردەوە و تێیدا رایگەیاند: رۆژێك دێت لەگەڵ رۆناڵدۆ بگەڕێینەوە ریزی یانەی ریال مەدرید، بەڵام بەمەرجێك.

جۆرجینا مەرجەكەی ئاشكرا كرد كە ئەویش برێتییە لە رۆیشتن و نەمانی فلۆرەنتینۆ پێرێزە لە سەرۆكی یانەی ریال مەدرید.

ئەم پەیامەی جۆرجینا ئەوە دەگەیەنێ كە بەڵێ هۆكاری سەرەكی رۆیشتتنی رۆناڵدۆ بەهۆی پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدەوەیە.

جێی باسە رۆناڵدۆی تەمەن 31 ساڵ هاوینی رابردوو دوای 9 ساڵ یاریكردن ریزی یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و بە گرێبەستێكی 4 ساڵە كە بەهاكەی 117 ملیۆن یۆرۆ بوو و بەمووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسەوە كرد.
 
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م