كۆمپانیای T-Mobileی ئه‌ڵمانی له ده‌ركه‌وتنێكی نوێ‌دا له توویته‌ر به كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی ڕاده‌بوێرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ده‌ركه‌وتنی كۆمپانیای تی مۆبایل ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تی مۆبایلی ئه‌ڵمانی توانی بۆ ساڵی 2019 یه‌كه‌م مۆبایل به سیسته‌می 5G بخاته بازاڕه‌وه و پێشووتریش ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌وان یه‌كه‌م كۆمپانیا ده‌بن له دنیادا ئه‌م سیسته‌مه به‌كاربخه‌ن.
به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌م ساڵ له پلانیدا نییه سیسته‌می 5G به‌كاربهێنێت له مۆبایله‌كانیدا، ئه‌مه‌یش وای له كۆمپانیای تی مۆبایل كرد ڕابوێرێت به مۆبایله‌كانی ئه‌پڵ، به‌مه‌یش هه‌ستا گرتنی كورته ڤیدیۆیه‌ك كه تێیدا، 9G له‌سه‌ر په‌ڕێك ده‌نووسێت و ده‌یلكێنێت به مۆبایلی ئه‌پڵ "ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس" و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه به‌مه‌یش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه تی مۆبایل به ئه‌پڵی ڕابواردووه.
تی مۆبایل "T-Mobile" یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له 18ی ئه‌یلوولی ساڵی 1990 دامه‌زراوه له ئه‌ڵمانیا، ئه‌م كۆمپانیایه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی ئامێره تهكنهلۆجیاییهكان.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له‌لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و ئه‌م كۆمپانیایه خاوه‌نی باشترین و به‌هێزترین به‌رهه‌مه‌كانی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و لاپتۆپه له دنیادا.