به‌شداربوویه‌كی پڕۆگرامی "the little big stars"ی كه‌ناڵی MBC عه‌ره‌بی، به زیره‌كیی، ڕۆشنبیری و توانای نووسین و زانینی زمانه جیاوازه‌كان، پێشكه‌شكار و ئاماده‌بووانی پڕۆگرامه‌كه‌ی تووشی شۆك كرد.
ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ئه‌حمه‌د حیلمی پێشكه‌شكار و ئه‌كته‌ری ناوداری میسری، به‌رنامه‌ی "ئه‌ستێره منداڵه مه‌زنه‌كان" له كه‌ناڵی MBC پێشكه‌ش ده‌كات كه به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به منداڵه به‌هره‌مه‌ند و زیره‌كه‌كانه، هه‌ر جاره و منداڵێك بانگ ده‌كه‌ن و توانا و زیره‌كییه‌كانی به دنیا ده‌ناسێنن.
له دوایین به‌رنامه‌یدا ئه‌حمه‌د میوانداری مێردمنداڵێكی 14 ساڵانی به ناوی ئه‌میر فه‌هری كردووه كه خه‌ڵكی توونسه و له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه ده‌ستی داوه‌ته نووسینی كتێب و فێربوونی ئه‌و زمانانه‌ی حه‌زی لێیه‌تی.
ئه‌میر خاوه‌نی چوار كتێبی خۆیه‌تی كه به زمانی فڕه‌نسی نووسیویه‌تی بۆ ده‌یان زمانی جیهانیی هاتوونه‌ته وه‌رگێڕان، هه‌روه‌ها چه‌ندان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی له ئه‌مه‌ریكا، فڕه‌نسا، توونس و وڵاتانی تره‌وه وه‌رگرتووه.
جگه له‌مانه، ئه‌میر ده‌توانێت به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، كوردی، ئینگلیزی، فڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی، لاتینی و چینی قسه بكات، له پڕۆگرامه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دیشدا به هه‌موو زمانه‌كان قسه ده‌كات.
له ڕێی ئه‌م لینكه‌وه ده‌توانی بینه‌ری به‌شێك له پرۆگرامه‌كه بیت، له خوله‌كی 6:00دا به كوردی قسه ده‌كات: