نەمسا مافی نیشتەجێبوون لە پەنابەران وەردەگرێتەوە

:: PM:07:49:16/01/2019 ‌
ئەمڕۆ چوارشەم 16ی كانوونی دووەم/ یەنایەر، وەزارەتی ناوخۆی نەمسا، ئاشكرای كرد بەهۆی ئەنجامدانی كاری نا یاسایی، سێ هەزار و 800 پەنابەر مافی نیشتەجێبوونیان لێ وەرگیرراوەتەوە كە ساڵی 2018 وەریان گرت بوو.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی ناوخۆی نەمسا، روونی كردەوە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی جۆراو جۆر بە پێی یاساكانی نەمسا، مافی مانەوە لە سێ هەزار و 800 پەنابەر وەرگیردراوەتەوە، ئەوەشی خستەڕوو هەموو بژاردەكان لەبەردەم نەمسا كراوەیە بۆ توندتر كردنی رێوشوێن و بەدواداچوونەكان، تەنانەت هەوڵ هەیە مافی نیشتەجێبوون لەو كەسانەیش وەبگیردرێتەوە كە ساڵانی رابردوو وەریان گرتووە.

لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی ناوخۆی نەمسا، ئاماژەی بەوەشداوە كە بە نیازن یاسایەك دەربكەن دەسەڵات بداتە حكوومەت بۆ بەدواداچوون لە دۆسیەی ئەو كەسانەی لە ساڵانی رابردوو مافی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، ئەگەر هەر تاوانێكیان كرد بێت ئەوا لێیان وەردەگیردرێتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە كە هەوڵدەدات لە رێگەی یەكێتیی ئەوروپا هەمان رێكار وڵاتانی تری یەكێتییەكەش بیگرنەبەر بۆ رێگرتن لە تاوانكارییەكان كە بەشێكی زۆر ئەنجامدەرانی پەنابەرانن.

بڕیارەكەی حكوومەتی نەمسا دوای ئەوە دێت لە ماوەی نزیكی رابردوودا چەندان تاوانی كوشتن تۆمار كران كە پەنابەرەكان ئەنجامیان داون. جێی باسە بەهۆی توندی رێوشوێنەكانی، لە 2018 زیاتر لە چوار هەزار و 661 پەنابەر ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە و رووەو وڵاتی كۆچیان كردووە.



وشە - فه‌رمان سادق