كۆمپانیای نیسان له نوێترین كاری‌دا له پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل له ژاپۆن، نوێترین به‌رهه‌می نمایش كرد كه ئه‌ویش ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی ناوازه‌یه كه ناسراوه به ئۆتۆمبێلی داهاتوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات كه نیسان نمایشی كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نیسان وه‌ك ڕكابه‌رییه‌ك بۆ دنیا ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی دروست ده‌كات كه ئێسته ته‌نیا یه‌ك جۆری لێ دروست كراوه و له تۆكیۆ نمایشی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م نموونه‌یه ئه‌وه‌نده ناوازه‌یه بووه‌ته جێی سه‌رنج و شۆكی خه‌ڵك له هه‌موو دنیادا.
ئه‌م ئۆتۆمبێله و چه‌ند وێنه‌یه‌كی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای نیسان خۆی به‌فه‌رمی له تۆكیۆ نمایشی كرد كه دیزاینه‌كه‌ی ناوازه‌ترین و سه‌رنجڕاكێشترینه، ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵكی بڵێن، ئه‌مساڵ نیسان بێ ڕكابه‌ره له دروستكردنی ئۆتۆمبێلدا.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.