شتێكی باوه هاوسه‌ران له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی پاسوۆردی مۆبایل و به نهێنی دانانی هه‌ندێك شتی ساده، ده‌بێته ده‌مه‌قاڵێیان و زۆر جاریش بووه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه‌ی نێوانیان و دواتر جیا بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م ژنه دوای شاردنه‌وه‌ی پاسوۆرد یه‌كسه‌ر تا دوا قۆناغ ڕۆیشتووه و مێرده‌كه‌ی سووتاندووه.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، دیدی بۆرناما ئه‌و پیاوه‌یه كه به ده‌ستی ژنه‌كه‌ی سووتێنراوه، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی كاشییه‌كانی حه‌وشه بووه، له‌و كاته‌دا ئیلهام كاهیانیی هاوسه‌ری داوای لێ كردووه پاسوۆردی مۆبایله‌كه‌ی پێ بڵێت، به‌ڵام بۆرناما ڕازی نه‌بووه.
دوای ئه‌وه‌ی بۆرنامای 26 ساڵ به ڕاشكاویی ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه پاسوۆردی مۆبایله‌كه‌ی به ژنه‌كه‌ی بڵێت، ئیلهام تووڕه بووه و كردوویه‌تی به شه‌ڕ و هه‌را له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی و چه‌ندان قسه‌ی نه‌شیاوی پێ گوتووه، بۆیه مێرده‌كه‌ی هاتووه‌ته لای و زله‌یه‌كی لێی داوه، ئه‌مه‌ش شه‌ڕه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه.
به پێی قسه‌ی پۆلیسی ئه‌نده‌نووسیا، ئیلهام كاردانه‌وه‌یه‌كی قوڕسی به‌رانبه‌ر مێرده‌كه‌ی هه‌بووه، ده‌به‌یه‌ك به‌نزینی به ده‌وری ماڵه‌كه‌ی و مێرده‌كه‌یدا ڕشتووه، ئاگری كردووه‌ته‌وه و ته‌واو ماڵه‌كه‌ی و مێرده‌كه‌ی سووتاندووه، دواتر به په‌له مێرده‌كه‌ی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه، دوای دوو ڕۆژ له نه‌شته‌رگه‌ری و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌و ژنه ئێسته له ناوچه‌ی ئێست لۆمبۆكی ئه‌نده‌نووسیا گیراوه، تا به ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كان له بابه‌ته‌كه كۆتاییان دێت، له‌ژێر چاودێری پۆلیسه‌كان ده‌مێنێته‌وه و دۆسیه‌كه‌ی به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.