ئەمڕۆ قۆناغی 16ی جامی ئاسیا دەست پێ دەكات

:: PM:12:56:20/01/2019 ‌

ئەمڕۆ یەكشەم بە فەرمی ركابەرییەكانی قۆناغی 16ی جامی ئاسیای 2019 دەست پێ دەكات و تێیدا 3 یاریی گرینگ بەڕێوەدەچێت.

دوای دوو رۆژ پشوو لە دوای قۆناغی كۆمەڵەكان، ئەمڕۆ یەكشەم بە فەرمی ركابەرییەكانی قۆناغی 16ی جامی ئاسیا لە وڵاتی ئیماڕات دەست پێ دەكاتەوە.

لە رۆژی یەكەمدا واتە ئەمڕۆ یەكشەم 3 یاریی گرینگ لەم قۆناغەدا بەڕێوە دەچن ئەوانیش برێتین لە:-

سەعات 2ی دوای نیوەڕۆ / ئوردن – ڤێتنام

سەعات 5ی سەر لە ئێوارە / تایلاند – چین

سەعات 8ی شەو / ئێران – عومان

ركابەرییەكانی قۆناغی 16ی جامی ئاسیا سبە و دووسبەی بەردەوامیان دەبێت و تێیدا رۆژی سێشەم هەڵبژاردەی عێراق لە یەكێك لە بە هێزترین یارییەكانی پاڵەوانیەتییەكەدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی قەتەڕ دەبێتەوە، یارییەكەش سەعات 7ی شەو بەڕێوەدەچێت.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م