له سلێمانی 54 خێزان داوای منداڵ ده‌كه‌ن بۆ به‌خێوكردن
له ساڵی2018دا 54 خێزان ناویان تۆمار كردووه له پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه بۆ داواكردنی منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت به‌مه‌به‌ستی به‌خێوكردنیان و له دوو ساڵیش‌دا 10 خێزان منداڵیان پێدراوه.
پرۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه، كه بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت و شاری سلێمانی بۆ ئه‌زموون هه‌ڵبژێردراوه و له هه‌ردوو ساڵی 2017 و 2018دا پڕۆژه‌كه هه‌نگاوی كرداری خۆی نا و توانی خێزان ئاماده بكات بۆ وه‌رگرتنی منداڵ و منداڵیش بنێرێته ناو خێزان.
سۆران سیوه‌یلی لێپرسراوی به‌شی پلان له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی ئاماره‌كه‌ی بۆ "وشه" خسته‌ڕوو كه به‌م شێوه‌یه‌یه، له ساڵی 2018دا له ڕێگای پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه چوار منداڵ نێردراونه‌ته ناو خێزانه جێگره‌وه‌كان و چوار خێزانیش په‌سه‌ندكراون، به‌مجۆره ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له دوو ساڵی ڕابردوودا نێردراونه‌ته ناو خێزانه‌كان (10) منداڵن، و ژماره‌ی خێزانه جێگرهوهكانیش ده‌بێته (14)، هه‌روه‌ها له ساڵی 2018دا (53) خێزان ناوی خۆیان تۆمار كردووه بۆ وه‌رگرتنی منداڵ، هاوكات توێژه‌رانی پڕۆژه‌كه كاریان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی (40) منداڵ كردووه.
سۆران له‌باره‌ی گرنگی پرۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه بۆ لایه‌نی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت، ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌ناو خێزانێكدا گه‌وره ده‌بن زۆر جیاوازتره له‌و منداڵانه‌ی كه له‌ناو ماڵی بێ سه‌رپه‌رشتدا گه‌وره ده‌بن، له‌به‌رئه‌و هه‌ست و سۆزی كه‌سانێك كه پێی ده‌وترێت دایك و باوك به‌دوور ده‌بن.
لاى خۆیه‌وه عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌باره‌ت به ئامانجی پرۆژه‌كه بۆ "وشه" گوتی، پرۆژه‌كه ئامانجیه‌تى دوای ئه‌وه‌ی منداڵ خێزانه بایۆلۆجیهكهی له ده‌ستده‌دات بگه‌ڕێت به دوای خێزانێكی تربۆی، بۆئه‌وه‌ی منداڵ له ژیانێكی ئاسایی‌دا بژی و باشتر وه‌ك ژیانی منداڵی تر، بۆیه ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك هه‌بێت كه پشتگیریمان بكات، ئه‌وكاته پرۆژه‌كه به‌هێز ده‌بێت ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانی جێگره‌وه دروست ده‌بن.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕای گه‌یاند، ده‌توانن منداڵ له ته‌مه‌نى یه‌ك ڕۆژی تا 18 ساڵی بده‌ن به خێزانه‌كان، به‌ڵام زیاتر ئه‌و منداڵانه چاویان له‌سه‌ره كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان یه‌ك ڕۆژه تاوه‌كو چوار ساڵه، منداڵانی سه‌روو ئه‌و ته‌مه‌نه كه‌متر خێزانه‌كان داوای ده‌كه‌ن.
سلێمانى/ ئاریان محه‌مه‌د
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم