كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ئاشكرای كرد، گه‌نجێكی پارێزگای بابلی ناوه‌ڕاستی عێراق، به‌هۆی یاری پۆبجی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و خۆی كوشتووه.
زێدان
عه‌توانی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ئێمه گه‌یشتووه، حاڵه‌تێكی خۆكوشتنی گه‌نجان له پارێزگای بابل تۆمار كراوه، له ئه‌نجامی كاریگه‌ری به یاری پۆبجی.
زیاتر گوتی، ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌نی 17 ساڵه و به ته‌واوی مێشكی به‌و یارییه گیرۆده بووه و دوای ئه‌وه‌ی تووشی شكست بووه، بێ ئاگاداری ماڵه‌وه، ڕۆیشتووه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق گوتی، پێویسته توێژینه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه بكرێ و گرنگه دایك و باوكان به وردی ئاگاداری گه‌نجانی وڵات بن و به شێوازێكی گونجاو په‌روه‌رده‌یان بكه‌ن و چاودێری چڕتریان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ریكی ئه‌م یارییه بێ سوودانه نه‌بن و ژیان و ته‌مه‌ن و كاتیان به فیڕۆ نه‌ده‌ن.
خۆكوشتنی گه‌نجێك له‌سه‌ر یاری پۆبجی له كاتێكدایه، پێشتریش له به‌غدا دوو هاوڕێ له‌سه‌ر ئه‌م یارییه بوو به شه‌ڕیان و یه‌كێكیان ئه‌وه‌ی تری كوشت و كۆتایی به ژیانی هێنا.