یۆڤێنتۆس بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەل رامسی راگەیاند

:: AM:09:26:12/02/2019 ‌

یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی بە فەرمی رێككەوتن و گرێبەستكردنی لەگەڵ یاریزانی ویڵزی ئارۆن رامسی لە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی راگەیاند.
گرێبەستەكەی رامسی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی پێ دێت.

رۆژنامەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد كە رەمسی بە فەرمی رێككەوتنێكی سەرەتایی لەگەڵ یانەی یۆڤێنتۆس ئیمزا كردووە بۆ ئەوەی لە كۆتایی ئەم وەرزەدا پەیوەندی بە خولی ئیتاڵیاوە بكات.

لەبەرامبەریشدا یانەی یۆڤێنتۆس لە بەیاننامەیەكدا جەختی كردەوە كە لە 1ی تەمووزی داهاتوودا رامسی بەفەرمی پەیوەندییان پێوە دەكات و وەك یاریزانێكی نوێی یانەكە دەست بە مەشق و راهێنان دەكات.

یانەكە جەختیشی كردەوە كە گرێبەستێكیان لەگەڵ رامسی تا ساڵی 2023 ئیمزا كردووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م