كۆمپانیای تۆیۆتا له نوێترین كاری‌دا هه‌موو زانیاری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌ی ئه‌ڤه‌لۆنی 2019 ئاشكرا كرد.
له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی "
toyota" دا چه‌ندان زانیاری بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له تایبه‌تمه‌ندییه ناوازه‌كانی ئه‌ڤه‌لۆن ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای به‌ناوبانگی تۆیۆتا نوێترین ئۆتۆمبێلی ئه‌ڤه‌لۆن مۆدێل 2019ی خسته بازاڕه‌وه، جیاواز له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی پێشتر به چه‌ند دیزاینێك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازه‌وه دروستی كردووه.
ئه‌ڤه‌لۆنه نوێیه‌كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه حه‌وت جۆری جیاوازی هه‌یه كه پێكدێن له "ئێكس ئێڵ ئی، هایبرید ئێكس ئێڵ ئی، ئێكس ئێس ئی، هایبرید ئێكس ئێس ئی، تۆرنینگ، لمیتد، هایبرید لمیتد" كه هه‌ریه‌كیان نرخێك و دیزاینێكی جیاوازیان هه‌یه ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی هه‌واداران و خه‌ڵكی ڕاكێشاوه.
جگه له‌وه‌یش تۆیۆتا سیسته‌می زیره‌كی بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داناوه وه‌ك، "كاركردن به كاتژمێری زیره‌ك و كۆنترۆڵكردنی ئۆتۆمبێله‌كه و هه‌روه‌ها دانانی هه‌سته‌وه‌ری زیره‌ك له‌كاتی مه‌ترسیدا".
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه هه‌ریه‌ك له‌م دیزاینه جیاوازانه‌ی تۆیۆتا خاوه‌نی بزوێنه‌ری 3.5 لیترین له‌گه‌ڵ هێزی 350 ئه‌سپ و بزوێنه‌ری شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنی.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.