له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی له كردنه‌وه و به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كانی فه‌یسبووك و ئینستاگرام هه‌بوون، شاره‌زایه‌كی كورد ده‌ڵێ: كێشه‌كه‌ی فه‌یسبووك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ژماره‌كانتان نییه.
له دوێنێوه كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی ڕووبه‌ڕووی كۆمپانیاكانی فه‌یسبووك و ئینستاگرام بووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌كار نه‌ده‌هاتن و پۆستیان تێدا نه‌ده‌كرا، لای هه‌ندێ به‌كارهێنه‌ریش له بنه‌ڕه‌تدا نه‌ده‌كرانه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه نیهاد ڕێكانی شاره‌زای IT چه‌ند زانیارییه‌كی به "وشه" دا.
نیهاد رێكانی شاره‌زایی IT و قوتابی زانكۆی دهۆك كه پێشتر سێ جار به‌هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی فه‌یسبووك له‌لایه‌ن كومپانیاكهوه خه‌ڵات كراوه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كێشه‌كه‌ی فه‌یسبووك تا ئێسته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، كۆمپانیاكه به دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه: ئه‌و كێشه‌یه هیچ كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر فه‌یسبووك و ئهكاوتنهكانی به‌شداران نییه، هه‌روه‌ها هیچ كێشه‌یه‌كی ده‌ره‌كیش ڕووبه‌ڕووی فه‌یسبووك نه‌بووه‌ته‌وه، ته‌نیا چه‌ند كێشه‌یی ئاپدێتی كۆمپانیاكه‌یه و به‌شێك له به‌شداران ناتوانن پوست، كومێنت، لایك بكه‌ن و وێنه ڤیدیۆ بنێرن.
له كاتی بوونی ئه‌م جۆره كێشانه‌دا، چه‌ند كه‌سێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایك و كۆمێنت چه‌ند پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، گوایه ئه‌گه‌ر كۆمێنت و لایك له‌سه‌ر پۆستێك بكه‌یت یان نامه‌ی ئاماده‌كراو بۆ چه‌ند كه‌سێك بنێریت، فه‌یسبووكه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت و له سڕینه‌وه ڕزگاری ده‌بێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م شتانه دوورن له ڕاستییه‌وه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری