یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆره‌كانی ئۆتۆمبێل له ئه‌مه‌ریكا نمایش كرا كه خێراییه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده زۆره كه فڕۆكه‌ی F-16 نایگرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له یه‌كێك له به‌هێزترین، خێراترین و گرانترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، له پێشانگاكانی ئه‌مه‌ریكا له شاری نیویۆرك ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی به‌ناوی "پینینفارینا باتیستا" نمایش كرا كه به‌خێراترین ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی داده‌نرێت له دنیادا، چونكه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو چركه خێراییه‌كه‌ی له سفره‌وه ده‌گات به 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا كه ته‌نانه‌ت فرۆكه‌ی F-16یش ئه‌م خێراییه‌ی نییه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله كاره‌باییه ده‌گاته هه‌زار و 900 ئه‌سپ كه ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبیلی سپۆرتی سووته‌مه‌نیش ئه‌م هێزه‌ی نییه، جگه له‌وه‌یش توانای به‌رگه‌گرتنی پاترییه‌كه‌یشی زۆره، چونكه 120 كیلۆواته كه ده‌توانێت تا 350 كلیۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا به‌رگه‌بگرێت.
له پێشانگاكه‌دا ته‌نیا یه‌ك نموونه له‌م ئۆتۆمبێله نمایش كرا، هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌یشی ده‌ڵێ تا ساڵی 2020 ناخرێته بازاڕه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ساڵی 2020 ده‌خرێته بازاڕه‌وه به‌ڵام نرخه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه كه ئه‌ویش 2.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، ئه‌مه‌یش وای كردووه به "خێراترین، به‌هێزترین و گرانترین" ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بناسرێت.