سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاری په‌بجی له چین به‌كارهێنه‌رێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند پێشێلكردنی یاسا و دروستبوونی چه‌ندان توندوتیژی جیاجیاوه یاریی په‌بجی وه‌ستێنرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
reuters" بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له وه‌ستاندنی په‌بجی ده‌كات له چین و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نۆی ئایار، گرووپی كۆمپانیاكانی "تێنسێنت" ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونی چه‌ندان كێشه بۆ گه‌نجانی چین به‌تایبه‌ت له هۆنگ كۆنگ، بڕیارمان دا نووسراوێك بۆ حكوومه‌تی چینی بنووسین كه ببێته هۆی ڕاگرتنی یاریی په‌بجی.
ئه‌وه‌یشیان ڕاگه‌یاند، ئه‌م یارییه رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه كه له رۆژێكدا زیاتر له 70 ملیۆن كه‌سی چالاك هه‌یه له‌سه‌ر یارییه‌كه، جگه له‌وه‌یش چه‌ندان حاڵه‌تی كوشتن و خۆكوشتن له‌سه‌ر یارییه‌كه تۆمار كراوه، بۆیه نووسراوه‌كه راسته‌وخۆ پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین یارییه‌كه رابگیرێت.
یاریی "په‌بجی" PUBG یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی دنیا كه یارییه‌كی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كانی، PUBG كورت كراوه "PlayerUnknown's Battlegrounds"ه، ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه له ساڵی 2017 ده‌رچووه له‌سه‌ر ده‌ستی "بێرنارد گرین" كه سه‌ره‌تا ئه‌م یارییه ته‌نیا بۆ "PC" دروست كرابوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی به XBOX ONE و PS4 و مۆبایل و سیستمه‌كانی ئه‌ندرۆید و IOS ئه‌م یارییه بكه‌یت.