ئەو خواردنانەی نابێ‌ لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێ

:: PM:03:00:16/05/2019 ‌

بەیانیان گەدە بەتاڵە لە هەموو خواردنانەی كە شەو خواردووتە، چونكە هەرس دەكرێن و دەبن بە پاشەڕۆ، لەكاتی بەئاگاهاتنەوەدا هەموومان تەنیا بیر لە نانی بەیانی دەكەینەوە بۆ ئەوەی بە درێژایی رۆژ لەش وزەی تەواوی هەبێت، بەڵام هەندێك خواردن هەن كە نابێت لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت، چونكە زیان بە لەش و سیستمی هەرسی دەگەیەنێت. ئەمانە هەندێكن لەو خۆراكانەی كە پێویستە خۆمان بەدوور بگرین لێی بەتایبەتی كاتێك گەدە بەتاڵە .

یەكەم: خواردنەوە گازییەكان، خواردنەوە گازییەكان بەشێوەیەكی گشتی دەبنە هۆی زیادبوونی كێش و قەڵەوی و تەنانەت ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت لەش توانای سووتاندنی ئەو شەكرەی نییە كە تێیدایە. خواردنەوە گازییەكان لە بەیانیاندا دەبنە هۆی دروستبوونی كەمخوێنی زیانێكی زۆر بە لینجە مادەی گەدە دەگەیەنێت هەرسكردن هێواش دەكاتەوە و هۆكارێكە بۆ دروستبوونی قەبزی.

دووەم: میوە ترشەكان، میوە ترشەكان بڕێكی زۆر ترشی سروشتییان تێدایە كە ئەمەش سەخت دەبێت لە گەدەدا. بەتایبەتی ئەو میوانەی زۆر ترشن وەك لیمۆ و جۆرەكانی تر دەبنە هۆی دروستبوونی ژانی گەدە لە هەندێك حاڵەتدا تەنانەت دەبێتە هۆی هێڵنجدان.

سێیەم: خەیار، زۆر كات بیر لەوە ناكەینەوە كە سەوزە لە بەیانیاندا بخۆین، بەڵام ئەگەر خەیارت خوارد بێگومان خواردنی خەیار باشە بۆ لەش، بەڵام لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆكارێك بۆ دڵەكزێ و ئازاری سك و ناڕەحەتی و بای سك.

چوارەم: ئەو بەرهەمانەی شیر كە دەترشێن، ماست یەكێكە لەو بەرهەمانەی شیر كە دەترشێت و پرۆبیۆتیكێكی زۆری تێدایە ناوەڕۆكێكی باشە بۆ ترشی هیدرۆكلۆریك، بەمەش بەشێوەیەكی خێرا بەكتریای سوودبوخش لەناو دەبات، بۆیە باشتر وایە لەسەر گەدەی بەتاڵ نەخورێت.

پێنجەم: هەرمێ، خواردنی هەرمێ لەكاتی هەستكردن بە برسیەتیدا بژاردەیەكی دروستە، بەڵام بەپێی خۆراكناسان میوەی تاك نابێتە هۆی تێربوونی مرۆڤ. هەرمێ بڕێكی زۆر ریشاڵی خاوی تێدایە كە دەتوانێت ببێتە هۆی برینداركردنی پەردەی لینجی ناو گەدە ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ خورا.

شەشەم: خۆراكی ناتەندروست، خواردنی بیبەری تژ و بەهارات لەسەر گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ناوپۆشی گەدە رەنگە ببێتە هۆی ژان یان چەند كاردانەوەیەكی تر لە لەشدا. بێگومان خۆراكە ناتەندروستەكان هۆكارێكن بۆ بەدهەرسی، بۆیە باشتر وایە تەنیا بیر لە خواردنی دروست بكرێتەوە.

حەوتەم: تەماتە هەرچەندە تەماتە بڕێكی زۆر ڤیتامین سی تێدایە لەگەڵ پێكهاتەی خۆراكی، بەڵام بڕێكی زۆر تری تێدایە كە ترشی گەدە زیاد دەكات و دەبێتە هۆی برینی گەدە ئەگەر لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت. بۆیە باشتر وایە تەماتە لە شێوەی زەڵاتەدا ئامادە بكرێت و پاشان بخورێت.




وشە - ئاوات ئازاد