سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكراى كرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌شتێك بۆ كه‌نداو ده‌كات و له گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانى هه‌ریه‌كه له قه‌ته‌ر و كوێت ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له حكوومه‌تى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى ئایار به ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌شتێك بۆ وڵاتانى كه‌نداو ده‌كات.
له‌باره‌ى واده‌ى ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى، سبه‌ى دووشه‌م گه‌شته‌كه‌ى ده‌ست پێ ده‌كات و وێستگه‌ى یه‌كه‌مى قه‌ته‌ر ده‌بێت، دواتر رۆژى چوارشه‌م سه‌ردانى كوێت ده‌كات.
تا ئێسته عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌ردانى قه‌ته‌ر و كوێتى نه‌كردووه، بۆیه ئه‌و گه‌شته‌ى ئه‌نجامى ده‌دات یه‌كه‌م گه‌شتى ده‌بێت بۆ ئه‌م دوو وڵاته‌ى كه‌نداو.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر قه‌ته‌ر ئاستى نوێنه‌رایه‌تى دیپلۆماسى خۆى له عێراق به‌رز كردووه‌ته‌وه، بۆیه پێوه‌ندى نێوان ئه‌م دوو وڵاته ئاسایی بووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی كوێتیش سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه عادل عه‌بدولمه‌هدى له سه‌ردانه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كوێت كۆ ده‌بێته‌وه و باس له بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان كوێت و عێراق ده‌كات.
جگه له‌مه‌یش ئه‌و گرژییه‌ى به‌هۆى ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له كه‌نداو دروست بووه، بابه‌تێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌بێت.