كه‌سوكاری سێوان له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌وه داوای ئه‌وه‌یان كردبوو تێهەڵچوونەوە
بۆ ئەو بڕیارە بکرێت و فه‌رمانی گرتن بۆ ئه‌و كچه ده‌ربچێت تا ئه‌و كاته‌ی
دادگایی ده‌ست پێ ده‌كات و له قۆناغه‌كانی دادگایی بڕیار له‌سه‌ر ئازادكردنی كچه‌كه
بدرێت، پارێزه‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێت، دوای جه‌ژن بڕیار له‌سه‌ر تێهەڵچوونەوەکە ده‌درێت.
ئەمڕۆ پێنجشەم 30ی ئایار، بنار عادل نادر پارێزه‌ری کەیسی سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی به "وشه"ی
راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه بڕیار‌ی ئازادكردنی كچێكی دا له
دۆسیه‌ی سێوان قادر، تانه‌مان له بڕیاره‌كه‌دا و داوای تێهەڵچوونەوەمان كرد،
چونكه به‌بێ دادگایی فه‌رمانی ئازادكردنی بۆ ده‌ركرابوو.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك مانگه چاوه‌ڕێیی بریاری
دادگاین بۆ ئه‌و تێهەڵچوونەوەیە، هه‌رچه‌نده چاوه‌ڕێ بوین پێش جه‌ژن ئه‌و بڕیاره
ده‌ربچێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه كه‌وته دوای جه‌ژن.
ئەو پارێزەرە لەبارەی بریاری دووبارە گرتنەوەی کچەکە دوو گەر دەخاتە
روو و دەڵێ، یه‌كه‌میان ب ده‌كرێت تا كاتی دادگایی کردنی بگیرێتەوە، ئه‌گه‌ری دوو‌ه‌م.
مه‌رج نییه، له‌وانه‌یه دادگای تاوان لەکاتی تێهەڵچوونەوەدا رای وابێت ئه‌و
بڕیار‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌یه دروسته.
بڕیار بوو مانگی رابردوو دادگایی مێردەکەی سێوان و ئەو کچە دەست پێ
بکات، بەڵام تا ئیستایش ئەو دادگاییە دەستی پی نەکردووە و پێشتر کەسوکاری سێوان بە
وشەیان راگەیاندبوو کە هەوڵ هەیە لە رێگەی عەشایەرییەوە بابەتەکەمان لەگەڵ بخەنە
بەرباس بەڵام ئێمە بە هیچ شێوەیەک نامانهەوێ لەدەرەوەی یاسا قسە لەسەر ئەو کەیسە
بکەین و دەبێ یاسا بڕیار‌ی لی بدات.
بنار عادل وادەی دادگایی کردنەکە دەخاتە روو و دەڵێ، دوای ده‌رچونی
بڕیار‌ی تتێهەڵچوونەوەکە له دوای جه‌ژن، قۆناغه‌كانی دادگایی كردن ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
شه‌فیق نووری مامی سێوان قادر بۆ "وشه" ئاشکرای دەکات، ئازادكردنی ئه‌و كچه له لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه بڕیار‌ی لی دراوە
له كاتێكدا ئه‌ودادگایه
ده‌سه‌ڵاتی ئازادكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی نییه و پێویست بوو دادگای تاوانەکان ئه‌و
بڕیاره‌ی دابا ئه‌ویش له قۆناغه‌كانی دادگایی واته ده‌بوو له‌سه‌ر قسه‌ی سێوان
كه له رووداوه‌كه‌ئاماژه‌ی به‌و كچه دابوو، تۆمه‌تباری دووهه‌م دادگایی بكرایه
ئه‌وكات له دوای دادگای یه‌كه‌م یان دووهه‌م دادگای پێوه‌ندیدار بڕیار‌ی دابا کە
ئازاد بکرێت یاخود نا.
ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو، له رووداوێكی
گوماناوی له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیان
سوتان و ده‌ستبه‌جێ هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دا و دوای یه‌ك هه‌فته
مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، سێوانیش گیانی له‌ده‌ست دا و پێش مردنی ئه‌وه‌ی ئاشكرا
كرد كه مێرده‌كه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی