جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری لەگەڵ باڵوێزى ئەمەریكا لە عێراق كۆبووەوە.
ئهمڕۆ چوارشهم 12ى حوزهیران، له ڕاگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری و وەزیری دارایی بۆ "وشه" نێدراوه هاتووه، كه لەگەڵ باڵوێزی ئەمەریكا لە عیراق كۆبووهتهوه.
د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە ماتیۆ تۆلەر باڵوێزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كرد لە بەغدا.
د.فوئاد بەخێرهاتنی تۆڵەر كرد و پیرۆزبایی لێی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی تازەی وەكو باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
هەر لەم دیدارەدا باس لە پێوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمەریكا ودوایین پێشهاتە سیاسیەكان وپێشخستنی زیاتری پێوەندی ئابووری وبازرگانی وبەرزكردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی كرا.
تۆڵەر خۆشحاڵی خۆی بەكاركردن لەعیراق نیشاندا وئامادەیی خۆی بۆ هاوكاری وهاوئاههنگى لەگەڵ هەموو دام ودەزگاكانی دەوڵەت نیشان دا بۆ پێخشتنی زیاتری پێوەندیەكان لەنێوان هەردوولا.