د. سه‌لام سمێسم شاره‌زای ئابووری، تیشك ده‌خاته سه‌ر دۆخی ئابووری عێراق له سایه‌ی ئه‌و ته‌نگژانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه له گه‌نده‌ڵی و خراپی به‌ڕێوه‌بردن و نه‌بوونی پلانی ستراتیجی ئابووری و لە دیمانەیەکدا بۆ "وشه" دووپاتی ده‌كاته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له رووی ئابوورییه‌وه بووه‌ته پێشه‌نگ.
*چۆن ده‌ڕوانیته داهاتووی ئابووری عێراق له سایه‌ی بوونی چه‌ندان ته‌نگژه‌ی گه‌وره و قه‌رزێكی زۆره‌وه؟
به‌داخه‌وه له 2003ه‌وه تا ئێسته‌ش ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی به‌دوای یه‌كدا هاتن، خاوه‌ن دیدێكی ئابووریانه نه‌بوون، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه له ده‌ستووری عێراق جێگیر كراوه كه ئێمه به‌ره‌و ئابووری بازاڕی ئازاد هه‌نگاو ده‌نێین و كه‌رتی تایبه‌ت رۆڵی ده‌بێت، عێراق سیستمێكی فیدراڵییه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ له‌وانه نابینین و تا ئێسته ده‌وڵه‌ت به ده‌ستێكی ئاسنین ده‌ستی به ئابووریدا گرتووه له پێناو قۆرخكردنی ئه‌و هه‌موو سوودانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێكی دیاریكراو.
له‌باره‌ی داڕشتنی بیری ئابووری و كه‌سانی له پێگه‌ی بڕیاری ئابووریدان له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێك كار ده‌كه‌ن، بۆیه گواستنه‌وه‌یه‌كی لیبراڵی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئابووری عێراق نییه، هه‌روه‌ها جۆراوجۆركردنی سه‌رچاوه‌ی داهات نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ئابوورییه‌كه پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت و زۆریشی له مووچه خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌یه ته‌نیا قسه‌كردن و كۆنگره سازكردن بوو و له‌سه‌ر زه‌ویش هیچ هه‌نگاوێك نه‌هاوێشتراوه, حكوومه‌ت و خاوه‌ن بڕیاره‌كان له عێراق بڕوایان به ئابووری بازاڕ و گۆڕینی ئابووری نییه و ئه‌وه‌ش زۆر مه‌ترسیداره كه وای كرد ئابووری عێراق ناسنامه‌ی نه‌بێت و ببێته ئابووری ته‌نگژه‌كان، بینیمان كه چۆن دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت تووشی ته‌نگژه هاتینه‌وه، چونكه 97%ی داهاتی عێراق پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت.
*له وڵاتانی دنیا ئابووری سیاسه‌تی وڵات ئاراسته ده‌كات و به‌هێزی ده‌كات، له عێراق پێچه‌وانه‌یه كاتێك سیاسه‌ت زاڵه به‌سه‌ر ئابووری و به‌كاری دێنێت، خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌وه چۆنه؟
ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌یه كه سیاسه‌ت زاڵه به‌سه‌ر ئابووری هه‌ڵه‌یه، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌یته قوربانی و له بری باشتركردنی ئابووری، ده‌ستكه‌وته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی به‌كار دێنیت و ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه بنیات نانێت، تۆ بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵگه پێویستیت به بنكه‌یه‌كی به‌هێزی ئابووری هه‌یه، بۆیه له دوای 2003 بنكه‌ی مادی ئابووری عێراق رووی له داكشانه له‌به‌ر چه‌ندان هۆكار، له‌وانه نه‌بوونی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزارییه‌كان، واته تۆ به‌رهه‌می مادیت نییه و ئابوورییه‌كه‌ت ته‌نیا هه‌ناردن و هاورده‌یه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئابووری عێراق پێویسته سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌سه‌ریدا زاڵه بیده‌یته كه‌رتی تایبه‌ت، وه‌ك پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و ته‌نانه‌ت پسووله‌ی خۆراكیش، ئه‌وكات كێبه‌ركێ روو ده‌دات و كوالیتی باش ده‌بێت، هه‌روه‌ها دڵنیایی و پارێزی بدرێت به كه‌رتی تایبه‌ت و له باج ببه‌خشرێن و خزمه‌تگوزاری بۆ دابین بكرێَت، به یاسا كاروباری كۆمپانیا و كرێكاران له‌و كه‌رته رێك بخرێت وه‌ك ئه‌رك و ماف و خانه‌نشینیان. جیا له به‌كارهێنانی دیپلۆماسییانه‌ی ئابووری وه‌ك واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كان و به‌كارهێنانیان بۆ به‌هێزكردنی ئابووری.
*چۆن سه‌یری سیاسه‌تی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌یت له ساڵانی رابردوودا، ئاخۆ هه‌رێم له سیاسه‌ت و ئامانجه ئابوورییه‌كانی سه‌ركه‌وتوو بووه؟
هه‌رێمی كوردستان له رووی گرنگی ئابوورییه‌وه بووه‌ته پێشه‌نگ، چونكه ئه‌و سه‌ركه‌وت له راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران له ره‌گه‌زنامه جیاجیاكان له ناوخۆی عێراق و له ده‌ره‌وه‌ش، چونكه ژینگه‌یه‌كی گونجاوی بۆ دابین كردن بۆ وه‌به‌رهێنان و كاركردن، به‌و شێوه‌یه توانی ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له بواری په‌ره‌پێدان ببڕێت، ئه‌و زۆر بنه‌ماكانی دابین كرد له هوتێل و ته‌لار و رێگه‌وبانی باش، بۆیه توانی وه‌به‌رهێنان رابكێشێت و ته‌نیا كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ماوه به‌تایبه‌تی پرسی نه‌وت كه ئه‌ویش پرسێكی زیاتر سیاسییه له‌وه‌ی ئابووری بێت و پێویستی به گفتوگۆ هه‌یه.
ئه‌و كاته‌ی سه‌رانی به‌غدا به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بووبێت، به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن و ئه‌وكاته‌یش به‌رژه‌وه‌ندییان نامێنێت مامه‌ڵه‌یان ده‌گۆڕێت و هه‌مان دروشمه‌كانی به‌عس به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و باسی خواستی جیاخوازی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ش چاره‌سه‌ر نین، ئێمه له ده‌ستوور وڵاتێكی فیدراڵین و یاسامان هه‌یه و به‌و پێیه‌ش داهات دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام كه پرسه‌كه بووه میزاج و ئه‌و سه‌رۆكی باشه و ئه‌وه‌یتر باش نییه، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه.
ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان گرنگه كه بووه‌ته پێشه‌نگ و توانی به‌سه‌ر كێشه‌كانی كاره‌با و راكێشانی وه‌به‌رهێنان سه‌ربكه‌وێت و ببێته ناوه‌ندێك بۆ وه‌به‌رهێنان، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌بینین كه كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا و چین و كۆمپانیاكانی نه‌وتی دێنه هه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویسته بڕیارده‌رانی عێراق ئه‌زموونی كوردستانیان له‌به‌رچاو بێت و وانه‌یه‌كی بێ به‌رانبه‌ره بۆ ئه‌وان و پێویسته سوودی لێ ببینن.
*كێشه‌ی ئابووری نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و باشترین چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان چییه، بۆچی كێشه‌كان له‌بری چاره‌سه‌ر، كه‌ڵه‌كه ده‌بن؟
كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌گه‌ر ئابووریش بن، به‌ڵام پرسه‌كه زیاتر سیاسییه له‌وه‌ی ئابووری بێت، وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بۆ یاسا ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له عێراق به داخه‌وه یاسا بوارێكی لاستیكی هه‌یه، من ده‌مه‌وێ سوود بكه‌م و ده‌ڵێم یاسا ده‌ڵێت پێوه‌ندی باشتان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت، به‌یانی پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و مامه‌ڵه‌كه ده‌گۆڕێت، بۆیه ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی روون هه‌بووایه، ئه‌و كێشانه‌ی ئێسته هه‌ن، ئه‌وكات نه‌ده‌بوون.
فیدراڵیی مافێكی ده‌ستوورییه و سامانه سروشتییه‌كان به یاسا رێكده‌خرێت و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ نموونه به‌سڕه ببێته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر یاسا نه‌بێت ئه‌وان چی ده‌كه‌ن، پرسێك هه‌یه كه مشت‌ومڕ قبووڵ ناكات، ئه‌ویش مافی گه‌له كه مافه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌شێكه له مافه‌كانی گه‌لانی عێراق و نابێت ده‌ستبه‌رداری تیادا بكرێت، واته نه‌نگییه كه هاووڵاتیی كوردستان بێ مووچه بێت له وڵاتێك بودجه‌كه‌ی 113 ملیار دۆلار بێت كه شه‌رمه‌زارییه دۆخی بژێوی هاووڵاتییانی كوردستان خراپ بێت، له كاتێكدا بووبووه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ زۆر له عێراقییه‌كان، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته له وڵاتێكی پێشكه‌وتوو رووی بدایه، له تاوانه‌كانی دژ به مافی مرۆڤ حسێب ده‌كرا، بۆیه هاووڵاتییانی كوردستان مافیان له سامانه‌كانی عێراق هه‌یه وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی تری عێراق.
*كێشه‌ی پله تایبه‌ت و مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و بارگرانییان له‌سه‌ر بودجه‌ی وڵات چییه؟
دۆخی عێراق وه‌ك ئه‌وه وایه له دووكانێك دانیشتبیت و نه‌وت بفرۆشیت و پاره‌ت بێته ده‌ست و بیده‌ی بۆ مووچه، به‌درێژایی ساڵانی رابردوو بیرمان نه‌كرده‌وه به‌و پاره‌یه په‌ره‌پێدان بكه‌ین و پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ین و پاره به‌ده‌ست بێنین و كه‌رتی تایبه‌ت به‌شداری پێ بكه‌ین، ئێسته‌یش قه‌رزێكی زۆر له‌سه‌ر عێراق كه‌ڵه‌كه بووه و نه‌وه‌كانی داهاتوو باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، هۆكاره‌كه‌شی وه‌ك گوتمان نه‌بوونی دیدێكی ئابوورییانه‌یه.
پرسی مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان كه تا دێت ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، بۆیه هه‌رچه‌ند بودجه زیاتر بكه‌یت پاره‌كه به‌شی زۆری بۆ ئه‌وانه ده‌چێت، له‌وكاته‌ی هیچ سوود و به‌رهه‌میان نییه، بۆیه پێویسته خانه‌نشینی ئه‌وان به یاسای گونجاو رێك بخرێته‌وه، ئه‌و ململانێیه‌ی له په‌رله‌مان هه‌یه له‌سه‌ر چوار هه‌زار و 600 پله‌ی تایبه‌ت به‌و هۆیه‌وه‌یه.
*باسی بوونی حاڵه‌تی زۆری گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌كرێت، رۆڵی چییه له‌و لێچوونه‌ی له گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌یه؟
گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له عێراق هه‌یه، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هۆن بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كه، له‌وانه ده‌روازه سنوورییه‌كان و مه‌زاده‌كانی بانكی ناوه‌ندی و هیتریش، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر چه‌ترێكی سیاسی‌یان بۆ نه‌بێت، نه‌یانده‌توانی گه‌شه بكه‌ن و به‌و شێوه‌یه كار بكه‌ن، بۆیه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێویسته رژد بێت له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی، راستییه‌كه‌ی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له رێی ئه‌و دامه‌زراوانه نابێت كه هه‌ن كه هه‌ر هه‌موویان دیكۆڕن، نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی پێویستی به ویستێكی سیاسی هه‌یه و كه‌ی ئه‌وه دروست بوو، ده‌كرێ رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه، بۆ نموونه نه‌بوونی حیساباتی كۆتایی ساڵ به‌درێژایی ساڵانی رابردوو نه‌خرایه لێپرسینه‌وه و پێویسته ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
*زۆرجار گوێبیستی به‌شبه‌شێنه‌ی سیاسی و حزبی ده‌بین، به‌ڵام به‌شبه‌شێنه تا چه‌ند ئابووری عێراقی كۆنترۆڵ كردووه؟
ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت له ده‌سه‌ڵاتی پارت و گرووپه‌كان به‌سه‌ر كه‌رتی ئابووری ئه‌وه‌یه به‌شبه‌شێنه‌ی ئابووری، بۆ نموونه له به‌سڕه كاتێك ئه‌وان سه‌كۆ و شۆسته‌كانیان كۆنترۆڵ كردووه و هه‌ر كه‌سێك یان حزبێك ناوچه‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌وه‌یه به‌شبه‌شێنه‌ی ئابووری كاتێك ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌ژێر ده‌ستی كه‌س و لایه‌نه‌كانه، ئه‌وه‌یه به‌شبه‌شێنه‌ی ئابووری و گرێبه‌سته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش به هه‌مانشێوه، بۆیه زیانمه‌ندی كۆتایی وڵات و گه‌له.
*شه‌رمه‌زارییه دۆخی بژێوی هاووڵاتییانی كوردستان خراپ بێت له‌وكاته‌ی بووبووه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ زۆر له عێراقییه‌كان
* ئه‌و كاته‌ی به‌غدا به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌بێت، به‌باشی مامه‌ڵه‌ی كردووه و كاتێكیش به‌رژه‌وه‌ندی نامێنێت، مامه‌ڵه‌ی ده‌گۆڕێت