بۆ ئه‌وه‌ی زوو مانای ناونیشانه‌كه ڕوون بێت، مه‌به‌ستمان له "سێكس"ـه. توێژه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، خه‌ڵكی ئه‌م سه‌ده‌یه له به‌راورد به سه‌ده‌كانی تر، كه‌مترین نزیكبوونه‌وه‌یان به‌ره‌و سێكس هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی تریش زیاتر باسی ده‌كه‌ن و پێوه‌ی سه‌رقاڵن.
بۆ ئه‌م دابه‌زینه، توێژه‌ران هۆكاری زۆریان خستووه‌ته ڕوو كه پێوه‌سته به ئابووری، ده‌روونی، شێوه‌ی ژیان، ته‌ندروستی و زۆر هۆكاری تر. هه‌ندێك پێیان وایه، ئیتر خه‌ڵكی زه‌وی له وه‌چه‌خسته‌وه ده‌كه‌ون، چونكه نێر و مێ، تا دێ له‌ڕووی سێكسییه‌وه له‌یه‌ك دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
به‌پێی ئامار و به‌دواداچوونێك بۆ ساڵانی نێوان 1991 تا 2017 له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی گه‌نجان له ئه‌مه‌ریكا كه سه‌نته‌ری پارێزگاریی له نه‌خۆشی پێی هه‌ستاون، ده‌ركه‌وتووه ڕێژه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی سێكسی له‌ناو قوتابیانی قۆناغی ئاماده‌یی له 54% دابه‌زیوه بۆ 40%، واته ئێسته زۆرینه‌یان تا ده‌گه‌نه قۆناغی زانكۆ، بیریشیان لێی نه‌كردووه‌ته‌وه. (هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ئه‌وان زۆره، بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات كه به‌هۆی ئایین و نه‌ریته‌كانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، ئاساییه.)
جان ئێم توینجی، مامۆستای ده‌روونناسی له زانكۆی سان دیێگۆ، توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر هۆكاری دابه‌زینی ئاستی سێكس له ئه‌مه‌ریكا كردووه، بۆی ده‌ركه‌وت هاوسه‌رانی ئه‌مه‌ریكی، ئێسته به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له‌چاو دوو نه‌وه‌ی پێش خۆیان سێكس. بۆ نموونه ناوه‌ندی نزیكبوونه‌وه‌ی ژن و مێرد له ساڵێكدا، تا ساڵانی نه‌وه‌ته‌كان، 62 جار بووه، به‌ڵام ساڵی 2014 له ساڵێكدا بووه به 54 جار، واته له هه‌فته‌ی جارێكیش كه‌متر. بۆ ساڵی 2016 هێشتا له‌وه‌ش كه‌متر بووه‌ته‌وه.
هێلین فیشه‌ر زانای ئه‌نترۆپۆلۆجیا ده‌ڵێ، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه هه‌ستی سێكسی له نێوان نێر و مێدا، ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیریش كه‌می كردووه و هه‌ردوولا ژیانی ته‌نیاییان پێ په‌سه‌ندتره.
له ماوه‌ی 25 ساڵدا، ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری له ته‌واوی دنیادا ڕووی له كه‌می كردووه و هه‌ندێك هه‌ر بڕوایان پێی نییه و ئه‌وانه‌یش كه ده‌خوازن هاوسه‌رگیری بكه‌ن، دوایان خستووه بۆ كاتی نادیار.
هێلین ده‌ڵێ، پێشتر خه‌ڵك وایانده‌زانی هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری، بۆ زۆربوونی پێوه‌ندیی سێكسی ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام كاتێك ده‌بینین ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی زۆر فراوان ڕووی له كه‌مییه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ هۆكاره‌كه زۆر له‌وه قووڵتره.
زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا، گرنگی به‌وه ناده‌ن چاودێری باری سێكسیی هاووڵاتییان بكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌و بوار زۆر گرنگه و پێوه‌سته به داهاتوو وڵاته‌كانه‌وه. له توێژینه‌وه‌یه‌كی بریتانیدا ئاشكرا بووه، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته له ته‌مه‌نه‌كانی 16 بۆ 44 له ساڵی 2001 له مانگێكدا شه‌ش جار نزیكی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2012 بۆ چوار جار له مانگێكدا كه‌م بووه‌ته‌وه. ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ش له زۆربه‌ی وڵاتانی دنیادا به ڕێژه‌ی جیاواز تۆمار كراوه.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی نێر و مێ، بریتییه له زۆربوونی خۆخاڵیكردنهوهی ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه به ته‌نیا، به‌بێ دوور له‌وه‌ی هانا بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر ببه‌ن. وڵاتی ژاپۆن پێشه‌نگی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه به‌ده‌ست ئه‌و ژیانه تاكگه‌راییه‌وه ده‌ناڵێنێ و ده‌یه‌وێ هه‌رچۆنێك بێت خه‌ڵكی ڕزگاریان ببێ و توانای پیتاندن به‌رز بكاته‌وه، له كاتێكدا خه‌ریكه توانای پیاوی ئه‌و وڵاته به ته‌واوی لاواز ده‌بێ. بۆ ئه‌مه‌ش حكوومه‌ت خۆی شوێنی سێكسكردنی دروست كردووه و پاره ده‌دات به هه‌ركه‌سێك بچێت به‌شداری بكات، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵكی ئه‌وه‌یان پێ باشتره، بووكه‌ڵه‌یه‌ك بكڕن و نزیكی ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر نه‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی بۆ وڵاته‌كه دروست كردووه و خه‌ریكه منداڵ و گه‌نجی تێدا نامێنێ و بووه‌ته وڵاتی پیران.
له‌وێ نزیكی نیوه‌ی گه‌نجانی ته‌مه‌ن 18 بۆ 34 ساڵ، یه‌ك جاریش له ته‌مه‌نیاندا سێكسیان نه‌كردووه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی هاوسه‌رانیش له مانگێكدا بۆ كه‌متر له یه‌ك جاریش دابه‌زیوه.
له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌میشه ڕێژه‌كه به‌راورد به ڕۆژئاوا باشتر بووه. پێناسه‌یه‌ك بۆ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه، ده‌ڵێن: "ئه‌وان هه‌میشه باسی تۆپی پێ ده‌كه‌ن و ناشیكه‌ن، كه‌مترین باسی سێكس ده‌كه‌ن و ده‌شیكه‌ن." به‌ڵام ئایا ئه‌و ڕێژه‌یه له‌م ناوچانه‌ش دانه‌به‌زیوه؟
كێشه‌ی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و جیاوازییه‌یه له نێوان نێر و مێ. ڕه‌گه‌زی نێر ئازاده باسی سێكس بكات، ته‌نانه‌ت ئازادتره له‌وه‌ی بتوانێ پێش هاوسه‌رگیری بیكات به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س تۆمه‌تی خراپی به‌سه‌ردا بدات و بگره خۆیشی شانازیی پێوه ده‌كات. له به‌رانبه‌ردا كچ بۆی نییه باسی بكات تا شوو ده‌كات، بۆی نییه نزیكی ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستێكی هه‌بوو، پێكه‌وه نزیكی بوونه‌وه و دواتر جیا بوونه‌وه، كوڕه‌كه ڕه‌نگه حه‌یای ببات و ئیتر ئه‌و كچه بۆ هه‌میشه په‌ڵه‌یه‌ك به‌سه‌رییه‌وه ده‌بێ و ڕه‌نگه هه‌رگیز كه‌س ئاماده نه‌بێ شووی پێ بكات. كوڕه‌كه له‌پێش چاوی ئه‌و كه به‌شێكی كرداره‌كه بووه، ژن ده‌هێنێ.
ئه‌م هۆكارانه‌ی سه‌ره‌وه وای كردووه، هه‌میشه كاتێك ڕاپرسی ده‌كرێ، كوڕ وه‌ك به‌شێك له شازانی ئه‌گه‌ر سێكسیشی نه‌كردبێ ده‌ڵێ كردوومه، كچ ئه‌گه‌ر كردبێتیشی ده‌ڵێ نه‌مكردووه، بۆیه هیچ پێوه‌رێك بۆ كوڕان و كچانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێش هاوسه‌رگیری ڕاست نییه. وێڕای ئه‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر ته‌نیا ڕێژه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ژن و مێردیش بپێورێ، هه‌ر ڕووی له كه‌مبوونه و كاره‌ساته‌كه ئه‌م ناوچه‌یه‌شی گرتووه‌ته‌وه.
گۆڤاری "ئه‌تلانتیك" ساڵی 2018 ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه كه "كیت جۆلیان" ئاماده‌ی كردووه، تێیدا گرنگترین هۆكاره‌كانی دابه‌زینی ڕێژه‌ی سێكس له دنیادا ده‌خاته ڕوو:
یه‌كه‌م: دایكان و باوكان هه‌میشه له ئامۆژگارییه‌كانیان بۆ مێردمنداڵهكانیان ئه‌وه‌یه، خه‌ریكی خوێندن بن و دوور بكه‌ونه‌وه له پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی. ئه‌م هه‌ستی ڕقه له ڕۆمانسییه‌ت، زۆر جار كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رزه‌كاره دروست ده‌كات و بۆ قۆناغی زۆر دواتر به‌رده‌وام ده‌بێ.
دووه‌م: سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیا، گه‌وره‌ترین زیانی به كوڕ و كچ گه‌یاندووه، ئه‌مه‌ش به چه‌ندان شێوه. بۆ نموونه ئێسته خه‌ڵكی زیاتر له‌ودیو شاشه‌وه له ڕێی وێبسایتهكانهوه ده‌ورووژێ، یان پێوه‌ندیی كوڕان و كچان له‌ودیو شاشه‌وه له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست بووه. یان وای كردووه به‌هۆی ئه‌و فیلمه پۆڕنۆیانه‌ی ده‌یبینن و كاتێك ته‌ماشای جه‌سته‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌راوردی ده‌كه‌ن به‌و ئه‌كته‌رانه، تووشی نائومێدی ده‌بن و نایانه‌وێ خۆیان پێشان بده‌ن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌ر مانه‌وه خۆی به‌دیار شاشه و هۆكاره‌كانی تری ته‌كنه‌لۆجییه‌وه، باری ته‌ندروستیی سێكسی لاواز ده‌كات.
سێیه‌م: ئاسانیی نزیكبوونه‌وه‌ی كچ و كوڕ له یه‌كتر، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه زیاتر بكات، خاوی كردووه‌ته‌وه و به‌ره‌و نه‌مانی ده‌بات. توێژینه‌وه به‌ریتانییه‌كان سه‌لماندوویانه، تێكه‌ڵبوونی ئێجگار نزیكی كچ و كوڕ له یه‌كتر، وا ده‌كات هه‌ست به جیاوازییه ڕه‌گه‌زییه‌كان نه‌كه‌ن و ئیتر هه‌سته ڕهگهزییهكانیش به‌ره‌و نه‌مان ده‌بات. بۆیه ئێسته ئه‌وان خه‌ریكی پڕۆژه‌یه‌كن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر كچان و كوڕان له قۆناغی ئاماده‌ییدا له‌یه‌ك دوور بخه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌زیان بۆ یه‌كتر بگه‌ڕێته‌وه.
چواره‌م: توێژه‌ره ده‌روونییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن، گه‌نجانی ئه‌م سه‌رده‌مه، له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان زیاتر تووشی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ بوون، ئه‌مانه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كه‌سێك.
پێنجه‌م: گۆشه‌گیری و حه‌زی مانه‌وه له ماڵه‌وه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كاره‌ساته‌كانی گه‌نجی ئه‌م سه‌رده‌مه. هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن به‌دیار ئامێره‌كانیانه‌وه، له كونی ژوورێكی ته‌سكی خۆیان بن، زۆر زیاتر چێژی لێ ده‌كه‌ن له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزان یان هاوڕێكانیان بچنه ده‌ره‌وه.
شه‌شه‌م: كه‌مبوونه‌وه‌ی جووڵه و زۆر دووباره‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك خواردنی چڕ و چه‌ور، به‌بێ بایه‌خدان به خواردنه ڕووهكی و میوه‌كان، هۆكارێكی تری دابه‌زینی توانای پیتاندنه.