بەپێی پێویست خزمەتی دهۆكمان نەكردووە
پارێزگای دهۆك بە دەست زۆر كێشەی وەك ئاو، كارەبا، بێكاری و كەمی خزمەتگوزاری دەناڵێنێت، فەهیم عەبدوڵا حەمۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆكیش ددان بەوەدا دەنێت كە دەسەڵاتی چاودێریكردن و یاسادانان نەك تەنیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەڵكو لە هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەیتوانیوە بە دروستی رۆڵی خۆی بگێڕێت. ئەو لە دیمانەی "وشە"دا دەڵێت لە پێنج ساڵی رابردوودا توانیویانە تەنیا پێنج بەڕێوەبەری گشتی بگۆڕن.
لەم خولەی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆكدا ئێوە توانیوتانە چ گۆڕانكارییەك لە پارێزگای دهۆكدا بكەن كە بووبێتە جێی دڵخوشی خەڵكەكەی؟
دوای كاراكردنی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 ی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ئەنجوومەنەكان لە هەرسێ پارێزگاكە نەیانتوانیوە لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتییەدا بن كە خەڵك و كۆمەڵگە چاوەڕێی دەكەن، بەشێوەیەكی گشتی دەسەڵاتی چاودێری و یاسادانان نەك تەنیا لە هەرێمی كوردستان و عێراق، بەڵكو لە هەموو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستی پێویست گرنگی پێ نەدراوە تا بتوانێت روڵی خۆی بگێڕێت بۆ ئەوەی چاودێری حكوومەت بكات و دووپات لە ماف و بەرژەوەندی خەڵك بكاتەوە، لەوانەیە ئەنجوومەنی پارێزگاكان كۆتا حەڵقە بن لەو دەسەڵاتەی چاودێری و یاسادانانە، لەبەرئەوە ئەوانیش لە ئاست پێویستی خەڵك نەبوون.
پارێزگای دهۆك لە چاو پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان لە زۆر رووەوە پشتگوێ خراوە، چی بە هۆكاری سەرەكی دادەنێن؟
من وای دەبینم كە لە هەندێك بواردا پارێزگای دهۆك لە پارێزگاكانی تری كوردستان باشتر بووە، بۆ نموونە یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دابینكردنی خزمەتگوزاری ئاو بووە، بەڵام ئێمە لەم رووەوە باشترین بەتایبەتی ئەگەر هەردوو پڕۆژەی ستراتیجی ئاوی ئاكرێ و گەلی رەشاڤە بە دروستی تەواو بن، ئەوا لەو كاتەدا كێشەی پارێزگای دهۆك لەرووی دابینكردنی خزمەتگوزاری ئاو دادەبەزێتە رێژەیەكی زۆر رەمزی، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە پارێزگای دهۆك كێشەی نییە، ئێمە ئەوە لە ساڵی 1991ەوە گلەیی دەكەین بۆ پڕۆژەی ستراتیجی و خزمەتگوزاری باشتر، هەریەكە و بەپێی خۆی بەرپرسیارێتی ئەم كێشانە لە ئەستۆ دەگرێت، چونكە ئێمە وەك ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك یان كارگێڕی خۆجێیی پارێزگای دهۆك دەسەڵاتی ئەوتۆ لە دەستماندا نییە كە بتوانین هەموو كێشەیەك چارەسەر بكەین.
ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك تا ئێستە توانیویەتی چی بكات لەگەڵ ئەو كێشە زۆرانەی كە خەڵكی پارێزگای دهۆك بە دەستیەوە دەناڵێنن؟
ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك بەردەوام لەگەڵ كێشەكانی خەڵكەكەی بووە و ئێمە رۆژانە وەك ئەنجوومەن بەدواداچوون بۆ زۆر كێشە دەكەین، لەوانە لەگەڵ دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری گشتی كارەبا سەعات بە سەعات لە پێوەندیداین بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا بەتایبەت لەم كاتەدا كە لە چلەی هاویندا دەژین و پێویستی خەڵك بۆی زۆر بووە و پشكی كارەبای پارێزگای دهۆك 24%ە، بەڵام پارێزگاكە لە بەشێكی ئەو رێژەیە بێبەشە و بەدروستی بۆی نایەت لەبەر بوونی كێشەی گواستنەوە لە هێڵەكانی كارەبادا، بەڵام خۆشبەختانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان 15 ملیۆن دۆلاری تەرخان كردووە كە بەشێك لەم بڕە پارەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم هێڵەی گواستنەوەی كارەبا دەبێت، بەڵام تا پڕۆژەكە جێبەجێ بێت، لەوانەیە پێنچ مانگی تر بخایەنێت و خەڵكی هەژاری پارێزگای دهۆك هەموو مانگێك لەم پێنج مانگە نزیكەی سێ ملیۆن دۆلار بەهای كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دەدەن، ئەگەر ئەمە بە دەستی من یان پارێزگا بووایە، نەماندەهێشت كەواتە چارەسەركردنی هەموو كێشەكان لە دەستی ئێمەدا نییە تا خەڵك تەنیا گلەیی لە ئێمە بكات، بەڵام ئەوانیش مافی خۆیانە.
هەست دەكەن كە هەندێك بەرپرس و لایەنی دیاریكراو بەهۆی كێشەی كەسایەتی و پۆست و شتی تر كەمتەرخەمی لە گەیاندنی خزمەتگوزاری و پڕۆژەكان بۆ پارێزگای دهۆك بكەن؟
كێشەی ئێمە ئەوەیە كاتێك دەڵێین كێشەی كارەبای پارێزگای دهۆك لە دەست حكوومەتدایە، خەڵك یەكسەر وا هەست دەكەن كە كێشەكە لە دەست سەرۆكی هەرێم یان سەرۆكی حكوومەتدایە، ئەمەش هەڵەیەكی گەورەیە، كێشەكە لە دەست وەزیری سامانی سروشتییە، من پشتڕاستم ئەگەر وەزیری سامانە سروشتییەكان كێشەی كارەبای دهۆك چارەسەر بكات، لەو كاتەدا سەرۆكی حكوومەت و هەرێمیش دڵخوش دەبن، یان ئەگەر وەزیری پلاندانان قەرزەكانی كۆمپانیاكانی دهۆك بە دروستی و دادپەروەری بداتەوە، لەو كاتەدا سەرۆكی حكوومەت رێگر نا‌بێـت، بەم شێوەیە هەر كەسێك و لە جێی خۆی تا دەگاتە بچووكترین بەرپرس رۆڵی هەیە و هەندێك جار هەڵەی بچووكترین بەرپرس بەقەد هەڵەی وەزیرێك كار لە بەرژەوەندی خەڵك دەكات.
لەم خولەدا رێككەوتنێك لە نێوان پارتی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرابوو كە هەندێك پۆست بە یەكگرتوو بدەن، لەوانە پۆستی جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری تەكنیكی، ئایا یەكگرتوو هەموو پۆستەكانی وەرگرت؟
بەڵێ هەموو پۆستەكان كە پێیان گوترابوو بەپێی رێككەوتنەكە بە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان درابوون، هەر لەم بابەتەدا دەمەوێ باس لە غەدرێكی تری دابەشكردنی پۆستەكانی پارێزگای دهۆك بكەم كە دەبێت پشكی پارێزگای دهۆك لە پایتەختیشدا هەبێت، لەوانەش پۆستەكانی بریكاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی و شارەزا و راوێژكار و كۆمەڵێك پلەی تری تایبەت هەن كە پێویستە پشكی پارێزگای دهۆكیشی تێدا بێت وەك سلێمانی و هەولێر، بەڵام رێژەی دهۆك لە ئاستی پێویستدا نییە، بۆ نموونە لە هەندێك لە وەزارەتەكان یەك كەسی پارێزگای دهۆكی تێدا نییە و ئەوەی لە دهۆكیش دانرابێت، زۆربەیان بەپێی خواست و ویستی خەڵك دانەنراون بەڵكو بە واستە دانراون، هەر لەبەرئەوەش لایەنگریی ئەو بەرپرسانە زیاتر بۆ ئەو كەسەیە كە دایناوە نەك بۆ خەڵك.
پێش ماوه‌یه‌ك بڕیار بوو قایمقامه‌كان و هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی دهۆك بگۆڕن كه ماوه‌كانیان ته‌واو بووه، ئه‌م بڕیاره به‌كوێ گه‌یشت؟
به‌ڕاستی ئێمه له بابه‌تی گۆڕینی بهرٍێوهبهرهكاندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووین و له ماوه‌ی پێنچ ساڵی رابردوودا توانیومانه ته‌نیا پێنچ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بگۆڕین، كه ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی زۆر كه‌مه و ئه‌وه‌ش به‌هۆی لاوازیی ئێمه بووه.
ره‌خنه‌ی ئه‌وه له ئه‌نجوومه‌ن ده‌گیرێت كه له به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌كیی خۆی بۆ چاودێریكردنی كاری پارێزگای دهۆك دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، ئێوه چه‌ند پڕۆژه‌ی پارێزگاتان ره‌ت كردووه‌ته‌وه و رێتان نه‌داوه كارگێڕی پارێزگاكه جێبه‌جێ بكات؟
ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌ن، یان من وه‌ك كه‌س هیچ بهرژهوهندییهكم له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك نییه، به‌ڵام كاتێك ده‌بینم كۆمه‌ڵیك كێشه بۆ پارێزگار ده‌ڕوات و ئێمه له‌م بارۆدوخهداین، ئه‌و كاته من چی له پارێزگار بكه‌م، ماوه‌یه‌ك زانیم كه پارێزگار ده‌وام ناكات، قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد كه ده‌بێت ده‌وامی خۆی بكات و گله‌ییش بكات، به‌پێی كات پێوه‌ندیمان هه‌بووه و زۆرجار هه‌ورازی و نشێوی تێكه‌وتووه، له هه‌موو شتێك هاوڕا نه‌بووین و له هه‌موو شتێك دژیش نه‌بووین و ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه. كه‌واته پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك له خزمه‌ت خه‌ڵكدا بووه نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رشتێك ئه‌و گوتبێتی ئێمه قبووڵمان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه هه‌موو پڕۆژه‌كان نایه‌نه ئه‌نجوومه‌ن تا ئێمه بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌ین، چونكه ده‌سه‌ڵاتی ئێمه له‌سه‌ر بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه، بۆ ماوه‌ی پێنچ ساڵه هیچ پاره‌یه‌ك نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێت ته‌نیا ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه له وه‌زاره‌ت دێن و له‌ویشدا كاری ئێمه چاودێریكردنه.
پڕۆژه هه‌بووه ره‌تمان كردووه، له‌وانه‌ش پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی یانه‌ی دهۆك كه هه‌موو قۆناخێكی په‌ڕاندبوو، به‌ڵام ئێمه رامانگرت و نه‌مانهێشت ته‌واو بێت، چونكه دیتمان نه له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رزشكاران و نه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه، من چه‌ندان جاره دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه گرنگیمان به به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی نه‌داوه، له ئه‌ركی چاودێریكردنیش لاواز بووین به‌تایبه‌تی له چاودێریكردنی كاری كه‌مپه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارێكی به‌كۆمه‌ڵ بوو نه‌مانتوانی رێوشوێن له‌گه‌ڵ هه‌موویان بگرینه‌به‌ر.
رۆڵی ئێوه له نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆیی ناو شار چی بووه؟ هۆكاری وه‌ستانی پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دهۆك چی بووه؟
هیچ هێزێك نییه زێده‌ڕۆیی رابگرێت، پارێزگای دهۆك هه‌ر له كۆنه‌وه تا ئێسته زێده‌ڕۆیی تێدا بووه، حكوومه‌تیش له‌گه‌ڵی سه‌رگه‌ردان بووه تا چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وانی كۆن ببینێته‌وه، هه‌ندێكی تری نوێ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ئێمه وه‌ك ئه‌نجوومه‌ن زۆرتر چاومان له چاره‌سه‌ر بووه چونكه به‌هۆی ئه‌و بارۆدوخه‌ی به‌سه‌ر كوردستان هاتووه، ناتوانین خه‌ڵكی خۆمان هه‌موویان تاوانبار بكه‌ین، هه‌ندێك له‌و خێزانه هه‌ژارانه له گونده‌كانی خۆیان به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه و بۆردمانی فڕۆكه‌كانی توركیا هاتوونه‌ته شار، لێڕه‌ش ناچار بوون به زێده‌ڕۆیی خانوو دروست بكه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه جێیه‌كی جێبه‌جێكار نین تا كونتروڵی ئه‌م شته بكه‌ین، به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌میمان نه‌كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی به بیانووی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژارن بازرگانییان به‌مه‌وه كردبێت، بۆیه ده‌بێ خه‌ڵكی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵمان هاوكار بێت بۆ نه‌شاردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه.
له‌باره‌ی وه‌ستانی پڕۆژه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پارێزگای دهۆك، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی پارێزگاری دهۆك، ئیشی فڕۆكه‌خانه كه‌وتووه‌ته ده‌ست عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانان. كه‌واته نه دوور و نه نزیك هیچ پێوه‌ندیمان به بابه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی دهۆكه‌وه نییه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی لامانه، كێشه‌ی زه‌وی و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانی له‌مپه‌ره و تا توانرا ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و دارایی و لایه‌نی پێوه‌ندیدار وه‌ربگیرێت، كوردستان كه‌وته ته‌نگژه‌ی ئابووری و پڕۆژه‌كه وه‌ستا.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی دهۆك له‌م خوله‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك رازی نه‌بووه، چۆن وه‌ڵامی ئه‌وان ده‌ده‌یته‌وه؟ پێت وایه خولی داهاتوو سه‌ركه‌وتووتر بێـت؟
خوله‌كانی پێشتریش هه‌ر وابوو و بگره هه‌ر خه‌ڵكی دهۆك هه‌ستیان به بوونی ئه‌وان نه‌ده‌كرد، بێ ئیش و كار بوون و هه‌موویان له سه‌ر پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشین كران، ئه‌مه‌ش سه‌رپێچییه‌كی یاساییه، له‌مه‌شدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ته‌حه‌مولی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه ده‌كات، له خولی ئێمه‌دا یاسا كارا كرابوو، به‌ڵام قه‌ده‌رمان وابوو كه كوردستان كه‌وته ته‌نگژه‌ی ئابووری و حكوومه‌ت بێ پڕۆژه مایه‌وه، ئه‌و كاته ئێمه چاودێری چ بكه‌ین؟ یه‌ك چاودێری گرنگ كه حه‌زم كرد باشتر بیكه‌ین، ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت له‌گه‌ڵی بیكه‌ین وه‌ك ئه‌نجوومه‌ن، به‌ڵام نه‌مانكرد، چاودێری هه‌ڵسوكه‌وتی به‌ڕێوه‌بردنه، نه‌ك ته‌نیا ئێمه خزمه‌تی خه‌ڵك ناكه‌ین، به‌ڵكو رێزیشی لێ ناگرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكی دهۆك كه‌سانی جوامێر و باشن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی پێویست خزمه‌تیان ناكه‌ین، به‌ڵام ته‌نیا رێزیان بگری به‌وه‌ش رازی ده‌بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌رپرسه‌كانی دهۆك ئه‌وه‌ش ناكه‌ن.
وه‌ك ئه‌نجوومه‌ن داواتان له حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاتی ماوه‌ی ئه‌م خوله و خولی داهاتوو چییه؟
داوا ده‌كه‌م جارێك داخوازییه‌كانی ئه‌م خه‌ڵكه به‌هه‌ند وه‌ربگرن، هه‌ر كاتێك نادادپه‌روه‌ری هه‌بوو ئه‌و كاته گله‌ییش زۆر ده‌بێت، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به هه‌ژاری و ده‌رده‌سه‌ری له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ته‌كاندا دڵخوش بوون، چونكه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك بوون و جیاوازی له نێوان هیچ كه‌سێك نه‌بوو، ته‌نیا داوای یه‌ك شت له حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، ئه‌و شته‌ی مافی پارێزگای دهۆك و خه‌ڵكی بادینانه پێیان بده‌ن به یه‌كسانی و مافی كه‌سی ترمان پێ مه‌ده‌ن، چونكه دڵسوزی خه‌ڵكی دهۆك شایانی هه‌موو شتێكه تا كۆتا ئه‌ڵقه‌ی شه‌ڕی دژی داعش و درێژترین شه‌ڕ هه‌ر له‌سه‌ر سنووری پارێزگای دهۆك بووه، گه‌وره‌ترین هه‌ژماری كۆچ و كۆچبه‌ران له دهۆك بووه، ئه‌ی بۆچی رێژه‌ی زۆری هه‌ژاری و بێكاری له دهۆك به‌رزتر بێت و رێژه‌ی دامه‌زراندن له پارێزگاكانی تر كه‌متر بێت و له زۆر رووه‌وه دهۆك مه‌غدووره.
وشە/ دهۆك- دێژین سدقی