سه‌ڵاح به‌دره‌دین سیاسه‌توانی ناسراوی رۆژئاوای كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له دۆخی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و دۆخه‌كه "به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه به مه‌ترسیدار هه‌ژمار ده‌كات". هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه په‌كه‌كه هانده‌ری وڵاتانی دراوسێیه بۆ هه‌ر جۆره هێرشێك بكرێته سه‌ر ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان.
رۆژئاوای كوردستان ده‌یان حزبی كوردی تێدایه كه هه‌یانه له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه خه‌بات ده‌كات بۆ مافه‌كانی كورد له‌و پارچه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌هاری عه‌ره‌بیدا، به‌پێی رێككه‌وتنێك ئه‌و ناوچانه راده‌ستی په‌یه‌ده كرا كه لقی سوریای په‌كه‌كه‌یه، به‌وه‌یش به‌ره‌ی شه‌ڕ بۆ به‌شار ئه‌سه‌د بچووك كرایه‌وه. به‌ڵام په‌یه‌ده رێ نادا حزبه‌كانی تری كوردیی خه‌بات بكه‌ن.
ئێسته دۆخی رۆژئاوا زۆر هه‌ستیاره و به‌پێی دوا رێككه‌وتنی رۆژانی رابردووی توركیا-رووسیا و ئێران، دژی هه‌موو مافێكی كوردن له‌و پارچه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیاش بۆ هێرشكردن گه‌یشتووه‌ته‌وه ئاستی مه‌ترسیدار.
به بۆچوونی ئه‌و سیاسه‌توانه كورده، هه‌ر په‌كه‌كه بوو وای كرد توركیا عه‌فرین داگیر بكات و ئه‌و ناوچانه بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه، ئێسته‌یش ناوچه‌كانی تری وه‌ك كۆبانێ و جزیرێ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدان به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی په‌یه‌ده كه باڵێكی سه‌ر به‌په‌كه‌كه‌یه.
به‌دره‌دین ره‌خنه‌ی توند له په‌یه‌ده ده‌گرێت كه هیچ پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی نییه و ته‌نیا بڕیاره‌كانی قه‌ندیل جێبه‌جێ ده‌كات. به‌گوته‌ی ئه‌و "ته‌نانه‌ت پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا هه‌یه كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی كورده".
له‌باره‌ی پێوه‌ندیی نێوان پار‌ته كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌و سیاسه‌توانه روونی كرده‌وه، په‌یه‌ده خۆی كردووه‌ته ده‌سه‌ڵاتداری رۆژئاوای كوردستان و رێ به‌هیچ پارتێكی تر نادات كاری سیاسیی خۆیان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه كه پارته‌كانی ناوی هه‌موو خه‌باتی دوورودرێژیان هه‌یه له رۆژئاوای كوردستان، ئێسته په‌یه‌ده رێگرییان لێ ده‌كات كاری سیاسیی و جه‌ماوه‌ری خۆیان بكه‌ن و یه‌كڕیزیی كوردیان تێكداوه و رێ ناده‌ن یه‌كڕیزی كورد هه‌بێت له رۆژئاوای كوردستان.
سه‌ڵاح به‌دره‌دین زیاتر ده‌ڵێت، "ئێمه له ساڵی 2012وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن له نێوان پار‌ته كوردییه‌كان هه‌بێت له رۆژئاوای كوردستان و پڕۆژه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ركردایه‌تییه‌ك دیاری بكرێت، به‌ڵام په‌یه‌ده رێ نادات له رۆژئاوای كوردستان ئه‌وه بكرێت، بۆیه باشتره له هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چاودێری برای گه‌وره‌ی ئێمه سه‌رۆك بارزانی ئه‌و كۆنگره‌یه بكرێت."
به‌دره‌دین له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا له بنج و بنه‌وانی په‌كه‌كه ده‌كۆڵێته‌وه و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، "په‌كه‌كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه دامه‌زرا كه كوردیان پارچه پارچه كردووه، یه‌كێك له‌وانه‌ش رژێمی ئه‌سه‌د بووه و مه‌به‌ستی بووه شه‌ڕی كوردی پێ بكات، به‌تایبه‌تی دژایه‌تیكردنی رێبازی پیرۆزی بارزانی كه ئه‌مه راستییه‌كه و نایانه‌وێ ئه‌و رێبازه هه‌بێت و دژی كوردایه‌تین.
دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "تا ئه‌و كاته‌ی په‌یه‌ده پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قه‌ندیل هه‌بێت، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆخه ئه‌سته‌مه و پێویسته هه‌وڵ بدرێت حزبه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له په‌كه‌كه دوور بخرێنه‌وه".
باشووری كوردستان چه‌ندان ساڵه خه‌بات بۆ ئازادی ده‌كات و به بۆچوونی سه‌ڵاح به‌دره‌دین، ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی خۆی كردووه‌ته قوربانی بۆ ئه‌و فیدراڵییه‌ی ده‌سته‌به‌ری كردووه، كه‌چی په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ ئه‌و فیدراڵییه‌ش تێك بدات و هه‌زاران كێشه بۆ باشوور دروست بكات.
"له سنووری زاخۆوه تا مه‌خموور هه‌رچی دوژمنی كورده كاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی و شۆڤینییه‌كان، بۆیه تا رێگری له په‌كه‌كه بكرێت، پێویسته له هه‌موو روویه‌كه‌وه رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه له ڕووی سیاسی و رۆشنبیری و بواره‌كانی تر، ناكرێ ته‌نیا له‌كاتی رووداوه‌كان باسی كرده‌وه‌كانی په‌كه‌كه بكرێ" .
ئه‌و به ئه‌ركی ده‌زانێت هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووری كوردستان بكه‌ن و رێ نه‌ده‌ن ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به خوێن به‌ده‌ست هاتوون له‌باره ببرێن. به‌دره‌دین ئومێدێكی زۆری به هه‌ردوو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و گه‌شبینه له‌وه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه كاری باش بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن و داوایشی له خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌یه پاڵپشتییان بكه‌ن.
پێویسته هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان پارێزگاری له ده‌ستكه‌وته‌كانی باشووری كوردستان بكه‌ن.
وشه/دیمانه‌ی بڵند ئیبراهیم