كۆمپانیای لامبۆرگینی ئه‌مرۆ سێ جۆر ئۆتۆمبێلی سپۆرتی نمایش كرد كه یه‌كێك له‌و ئۆتۆمبێلانه ئهڤیندادۆری مۆدێل 2019یه كه له شێوه و هێزدا ركابه‌ری هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می لامبۆرگینی و ئاماژه‌ی پێداوه، كۆمپانیای لامبۆدرگینی ئه‌مرۆ له پێشانگاكانی ئیتاڵیان به هاوكاری دیزاینه‌ری لاو "Skyler Grey" نوێترین ئۆتۆمبێلی ئهڤیندادۆری نمایش كرد.
جیاواز له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری ئه‌م ئۆتۆمبێله به دیزاینێكی تایبه‌ت دروست كراوه و چه‌ندان ڕه‌نگ و شێوه و لۆگۆی كۆمپانیاكه‌ی تێدا به‌كار هاتووه، ئه‌مه‌یش هه‌ر دیزاینه‌ره‌كه ره‌نگی كردووه و شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی به ئۆتۆمبێله‌كه به‌خشیوه.
جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه له‌باره‌ی هێزی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌ڵێ، ئۆتۆمبێله‌كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی زۆر گه‌وره و ناوازه‌یه كه هێزی هه‌زار ئه‌سپی تێپه‌ڕاندووه و وای كردووه بێ ركابهربێ له‌ڕووی خێراییه‌وه، چونكه دیزاینێكی تایبه‌ته و له بازاڕه‌كانی ئۆتۆمبێلدا به‌پێی زیادكردنی ئاشكرا نرخه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێ.
كۆمپانیای لامبۆرگینی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی و گرانبه‌ها، له ساڵی 1963 له وڵاتی ئیتاڵیا و له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆلكسواگنه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمپانیایه دروستكه‌ری ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هایه، هه‌ندێك جۆری ئۆتۆمبێلی هه‌یه كه نرخی ده‌گاته سه‌روو یه‌ك ملیۆن دۆلار، به‌ڵام له‌ڕووی كوالێتی ئۆتۆمبێله‌كانی یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه.