به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕای گه‌یاند، ئێسته كار له‌سه‌ر نوێترین تایبه‌تمه‌ندی ده‌كه‌ین كه له‌ڕێیه‌وه به‌كارهێنه‌رانمان ده‌توانن ئه‌و كه‌سانه ڕابگرن له پێوه‌ندیكردن كه بێزاریان ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین تایبه‌تمه‌ندی تویته‌ر و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌ڕێوه‌به‌ری تویته‌ر له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی دنیا گوتی، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیستمی نامه ناردنمان داناوه بۆ تۆڕه‌كه‌مان ئێسته تایبه‌تمه‌ندی "فلته‌ر دی ئێمیشمان" بۆ زیاد كردووه كه ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندییه‌كه ده‌توانی ئه‌و كه‌سانه ڕابگری كه بێزارت ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌یشی گوتووه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه رۆژانه نامه‌یه‌كی زۆریان له‌لایه‌ن فۆلۆوه‌رسه‌كانیانه‌وه بۆ دێت و بێزاری كردوون، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه ناودارانه‌یش رزگاریان ده‌بێ له تانه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه رقوكینه‌یان هه‌یه به‌رانبه‌ریان، چونكه ده‌توانی له تویته‌ر راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به‌و كه‌سه‌وه بكه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنێت جا ئه‌گه‌ر كه‌سێكی زۆر ناوداریش بێ. به‌ڵام له‌ڕێی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌وه ئه‌و بێزاركردنه نامێنێت.
تویته‌ر یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان، له 21 ی ئاداری ساڵی 2006 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "جاك دۆرسی" و ئێسته یه‌كێكه له 10 پر به‌كارهێنه‌رترین تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له دنیادا، كۆمپانیاكه دوو لقی جیاوازی هه‌یه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌كه‌ونه شاره‌كانی "سانفرانسیسكۆ و نیویۆرك" و ئێسته‌ش ئه‌م تۆڕه به شێوازێكی زۆر به‌ربڵاو به‌كار دێت له دنیادا.