مه‌هدى موباره‌ك كاكه‌یى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كشتو‌كاڵى كه‌ركووك راى ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تى عێراق 180 ملیار دینارى جووتیارانى كه‌ركووك قه‌رزداره و ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ گه‌نمى دوو ساڵى رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. كاكه‌یى له دیدارێكى "وشه"دا ئاماژه به پڕۆژه‌كانى كشتو‌كاڵى له سنووره‌كه‌یان ده‌دات و ئاشكراى ده‌كات، له كۆى 590 حه‌وز و كێڵگه‌ى به‌خێوكردنى ماسى، ته‌نیا 90 كێڵگه‌یان مۆڵه‌تیان هه‌یه.
له وه‌رزى چاندنى پارساڵدا چیتان بۆ جووتیارانى كه‌ركووك كرد؟
له ساڵانى ڕابردوودا هه‌موو كارئاسانییه‌كمان بۆ جووتیاران كردووه و هه‌رچییه‌ك پێویست بێت بۆ پرۆسه‌ى چاندن، ئاودێرى، قه‌ڵاچۆكردن، ڕێنوێنی، په‌یین، سووته‌مه‌نى بۆ ئامێره‌كانیان و پێدانى قه‌رزى گه‌وره و بچووك دابین كراوه. به‌ڵام پارساڵ له‌به‌ر ته‌نگژه‌ى دارایى و به مه‌رامى سیاسی، نه‌مانتوانى به‌پێى پێویست قه‌رزه‌كان بده‌ینه جووتیاران، كه له دوو ملیۆن دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا ده‌گاته دوو ملیار دینارى عێراقى و له ڕێگه‌ى بانكى ناوه‌ندیى عێراق به سوودى 4% و ده‌ستپێشخه‌ریى كشتوكاڵییه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت. واتا ئێمه هه‌ر له ڕۆژى كێڵانى زه‌وى و تۆكردنهوه له‌گه‌ڵ جووتیارانداین تا به‌رهه‌مه‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێته سایلۆ، یان بازاڕه‌كان.
جووتیارانى كه‌ركووك به پله یه‌ك چ جۆره به‌روبوومێك به‌رهه‌م دێنن؟
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان و زۆربه‌ى جووتیارانى سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، پتر بایه‌خ به به‌روبوومه ستراتیجییه‌كان ده‌ده‌ن كه گه‌نم، جۆ، گه‌نمه‌شامى، كونجى، لۆكه و گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌گرێته‌وه. له ڕووى به‌رهه‌مهێنانی گهنمیشهوه پارێزگاكه‌مان له ڕیزبه‌ندى چواره‌مى پارێزگاكانى عێراق و كوردستاندایه. مه‌به‌ستمان له به‌روبوومى ستراتیجیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م به‌روبوومانه ده‌چنه ناو كه‌رتى پیشه‌سازی و بێجگه له دابینكردنى ئاسایشی خۆراك، به‌رهه‌مى پیشه‌سازیشیان لێ دروست ده‌كرێت.
هاتنى داعش چ كاریگه‌رییه‌كى له‌سه‌ر كه‌رتى كشتو‌كاڵى كه‌ركووكدا هه‌بووه؟
پلانى چاندنى زستانه‌مان به گه‌نم و جۆ ده‌ست پێ ده‌كرد و نزیكه‌ى 800 هه‌زار دۆنم زه‌ویمان ئاماده ده‌كرد، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانى ده‌شتى حه‌ویجه، ریاز، ڕه‌شاد، عه‌باسى و زاب، مه‌به‌ستم ئه‌و ناوچانه‌یه كه به شێوازى ئاودێرى ئاو ده‌درێن و به‌روبوومى ساڵانه‌یان مسۆگه‌ره، به‌ڵام پاش هاتنى داعش بۆ ناوچه‌كه، نزیكه‌ى 400 هه‌زار دۆنم له پارێزگاى كه‌ركووك دابڕا و كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان. بۆ وه‌رزى زستانه‌ى ئه‌مساڵمان ته‌نیا 365 هه‌زار دۆنم زه‌وى تۆ‌و كراوه و بهروبوومهكهشی 100% مسۆگه‌ر نییه و پشت به ڕێژه‌ى باران بارین ده‌به‌ستێت. له سنوورى تازه‌خورماتوو و حه‌ویجه‌دا دوو پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى ئاودێریشمان هه‌ر كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش و هێشتا ته‌واو نه‌كراون و به نیوه‌چڵى به‌جێ هێڵراون.
بێجگه له به‌روبوومى كشتو‌كاڵى، كه‌ركووك چ جۆره سامانێكى ئاژهڵیى هه‌یه؟
له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووكدا 800 هه‌زار سه‌ر مه‌ڕ، 70 هه‌زار بزن، 79 هه‌زار مانگا و نۆ هه‌زار گامێش هه‌یه، كه به گشتى به‌شی پێداویستیى دانیشتوان ده‌كه‌ن له دابینكردنى گۆشت، شیره‌مه‌نى، پێست و خورى.
ئه‌ى په‌روه‌رده‌كردنى په‌له‌وه‌ر؟
له ئێسته‌دا 90 كێڵگه‌ى تایبه‌ت به په‌روه‌رده‌كردنى په‌له‌وه‌ر له سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ماندا هه‌یه و 42 كێڵگه‌یان به‌رده‌وامن له په‌روه‌رده‌كردنى مریشكى گۆشت، ساڵانه دوو ملیۆن و 277 هه‌زار مریشك به‌رهه‌م دێنن و به‌شی بازاڕى كه‌ركووك ده‌كات.
ماوه‌یه‌كه گۆشتى ماسیش ڕهواجێكى باشی له بازاڕ و چێشتخانه‌كاندا په‌یدا كردووه، چیتان بۆ كێڵگه‌كانى په‌روه‌رده‌كردنى ماسی كردووه؟
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان مۆڵه‌تى تایبه‌ت ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ى ماسی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات و ڕێنوێنیی پێویستیان ده‌داتێ. ژماره‌ى كێڵگه تۆماركراوه‌كان گه‌یشتووه‌ته 90 كێڵگه و 500 كێڵگه‌ى تریش به‌بێ مۆڵه‌ت ماسی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن. به هه‌مووشیان خواستى بازاڕه‌كانى كه‌ركووك دابین ده‌كه‌ن و زیاده‌كه‌شی ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت.
له‌باره‌ى په‌روه‌رده‌كردنى هه‌نگ، ئایا كه‌شوهه‌واى كه‌ركووك بۆ به‌خێوكردنى هه‌نگ گونجاوه؟
شاره‌كه‌مان كهشوئاوههوایهكى له‌بارى هه‌یه بۆ په‌روه‌رده‌كردنى هه‌نگ و به فه‌رمى 31 هه‌نگه‌وان تۆمار كراون و 173 هه‌نگه‌وانى تر هه‌ن تا ئێسته نه‌هاتوون تۆماریان بكه‌ین تا ڕێنوێنیى زانستى په‌روه‌رده‌كردنى هه‌نگیان فێر بكه‌ین. به‌رهه‌مى ساڵانه‌شمان ده‌گاته نزیكه‌ى 22 تۆن هه‌نگوین، بێگومان ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌مه و خواستى هاووڵاتییان پڕ ناكاته‌وه.
كێشه‌ى دواكه‌وتنى پاره‌ى جووتیاران به كوێ گه‌یشت؟
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى كشتوكاڵ به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پارێزگار و ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، هه‌میشه دووپات‌مان له‌سه‌ر خه‌رجكردنى پاره‌ى جووتیارانى كه‌ركووك كردووه‌ته‌وه و فشارى ته‌واومان خستووه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى بازرگانی، چونكه پاره‌ى گه‌نمى ساڵانى 2014، 2015 و 2016ى جووتیاران هێشتا خه‌رج نه‌كراوه، كۆى گشتیى پاره‌كه ده‌كاته 180 ملیار دینار و وه‌ك قه‌رز له‌سه‌ر وه‌زاره‌تى بازرگانیى حكوومه‌تى عێراق ماوه‌ته‌وه، ئومێد ده‌كه‌ین له ماوه‌یه‌كى نزیكدا چه‌كى قه‌رزه‌كانى ساڵانى 2014 و 2015 و نیوه‌ى 2016ش بدرێت.
كه‌ركووك- نه‌به‌ز رۆسته‌م