كارنامه‌ى هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نییه، یه‌كگرتوویش جیاوازى له نێوان وه‌زیرێكى گۆڕان و پارتى ناكات
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سیاسیی یه‌كگرتووى ئیسلامى و په‌رله‌مانتارى ئه‌و حزبه له كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به كارى ئۆپۆزسیۆنى خۆیان بۆ چوار ساڵى داهاتوو ده‌دات و ڕوونى ده‌كاته‌وه، "هیچ پێوه‌ندییه‌ك له نێوان فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نییه".
هه‌ڵه‌دنی هاوكات تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆنگره‌ى داهاتووى حزبه‌كه‌ی و ده‌ڵێ، "هێشتا ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتوو بڕیارى خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ى نه‌داوه".
كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكهات، بۆچوونی ئێوه له‌سه‌ر كارنامه‌كه‌ى چییه كه زۆرتر دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر چاكسازى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى؟
یه‌كگرتوو ڕوونه كه بڕیارى ئۆپۆزسیۆنبوونى داوه، ئه‌رك و كارنامه‌ى ئێمه چاودێریكردن و به‌دواداچوونه له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڵام به‌گشتی هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كابینه‌یه هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكرێ و بزانین چاكسازى ده‌كرێ یان نا، چونكه له كابینه‌كانى رابردوویش چه‌ندان جار به‌ڵێنى جۆراوجۆر دراون و به‌شێكى زۆرى لێ جێبه‌جێ نه‌كران. به‌ڵام ئومێده‌وارین به ململانێى نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن خه‌ڵك قازانج بكات و كێشه‌كانیان كه‌م ببێته‌وه، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت ئه‌و كارنامه‌یه جێبه‌جێ بكات، بۆ خۆى باشتره و متمانه‌ى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى ده‌پارێزێ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كارنامه‌كه‌ى حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكرێ.
ڕوونتر یه‌كگرتوو چۆن هاوكارى پڕۆژه‌كانى حكوومه‌ت ده‌بێ؟
ئێمه له ڕێى چاودێریكردنى حكوومه‌ته‌وه به هه‌موو جۆرێك هاوكار ده‌بین، بۆ هه‌موو سێكته‌رێكى حوكمڕانیش جێگره‌وه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و ته‌نیا به‌وه‌وه ناوه‌ستین ده‌ستنیشانى كه‌موكوڕى و هه‌ڵه‌كان بكه‌ین.
له په‌یامه‌كانى ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتوو پێ ناچێت هیچ هاوپه‌یمانیه‌كتان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى تر‌ى په‌رله‌مان هه‌بێت؟
ئه‌و چوار لایه‌نه‌ى له په‌رله‌مان ئۆزپۆزسیۆنن، ده‌مانه‌وێ هاوكارى و هاوئاهه‌نگى یه‌كتر بكه‌ین، دوو ئاستى هاوكارى هه‌ن كه چوارچێوه‌یه‌كى هاوبه‌ش دروست بكه‌ین، یان هه‌ر یه‌كێكمان تایبه‌تمه‌ندیى خۆمان هه‌بێت و ته‌نیا هاوكارى یه‌كتر بكه‌ین له چاودێرى و پێشكه‌شكردنى پڕۆژه و بڕیاره‌كان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، ئه‌گه‌ر هاوكارى له نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نه‌بێت، ماناى ناڕاستگۆیه.
ئایا یه‌كگرتوو به‌و خه‌باته سیاسییه‌وه دێته ئاستى نه‌وه‌ى نوێ؟
ئێمه به‌پێى كورسى له‌ناو په‌رله‌مان مامه‌ڵه ده‌كه‌ین، نه‌وه‌ى نوێ حه‌وت كورسیی په‌رله‌مانى هه‌یه و یه‌كگرتوو پێنج كورسیی په‌رله‌مانى هه‌یه، له‌ناو په‌رله‌مان حیساب بۆ كورسى ده‌كرێ نه‌ك مێژوو و خه‌بات.
كه‌واته هیچ كارنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش له نێوان فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نییه؟
تا ئێسته كارنامه‌ى هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نییه و ته‌نیا واژوو بۆ پڕۆژه‌كانى یه‌كتر ده‌كه‌ین.
ئێوه خاوه‌نى پڕۆژه‌یه‌كى دیاركراون یان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى تر؟
ئێمه پڕۆژه‌ى خۆمان هه‌یه بۆ چوار ساڵى ئۆپۆزسیۆنبوون و ڕه‌نگه ئه‌وانیش پڕۆژه‌یان هه‌بێ، به‌ڵام گرنگه هاوكارى یه‌كتر بكه‌ین.
به چڕى كار له‌سه‌ر به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ده‌كرێ، ئیراده‌یه‌كى سیاسی و به‌دواداچوونى بڕیاره‌كان خاڵى سه‌ركه‌وتنى له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵییه، ئاخۆ لاى ئێوه‌ش به‌و شێوه‌یه خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێ؟
گه‌نده‌ڵى له كوردستان هه‌موو سێكته‌ره‌كانى حوكمڕانى گرتووه‌ته‌وه و له‌ناوبردنى پێویستى به ئیراده‌یه‌كى به‌هێز هه‌یه، پێویسته حزبه‌كان بۆ له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى هاوكارى حكوومه‌ت بن، چونكه حزبه‌كان له گه‌نده‌ڵى پشكى شێریان به‌رده‌كه‌وێ و پێویسته چیتر ده‌ست نه‌خه‌نه كاروبارى حكوومه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى دامه‌زراوه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بێ و حزب ده‌ستوه‌ردان له بڕیارى حكوومه‌ت بكات، گه‌نده‌ڵى زیاتر ده‌بێت.
بۆ بینینى ئیراده‌ى له‌ناوبردنى گه‌نده‌ڵى پێویستمان به ساڵێك زیاتره، چونكه ئه‌و حكوومه‌ته‌ی ئێسته مانگێكه دروست بووه و دواتر گوشاره‌كانى خۆمان به‌كار دێنین.
هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ئۆپۆزسیۆنبوونتان هه‌یه؟
نه‌خێر ئه‌و بڕیاره له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان دراوه و هه‌ڵناوه‌شێته‌وه و هیوارم چه‌ند خولێكى تریش یه‌كگرتوو ئۆپۆزسیۆن بێت، هه‌رچه‌نده پێمان وایه دۆخێكى دژوار بۆ ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، نه یاسامان له پشته و نه ده‌ستوور هه‌یه و حزبه‌كان به میزاج كار ده‌كه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕێى ئه‌گه‌رى خراپ بۆ یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین و ئۆپۆزسیۆنبوون باجى ده‌وێ.
له ماوه‌ی رابردوو سستى له پێوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌بوو، گۆڕان ده‌ڵێن دواى ئێمه شتێك به‌ناوى ئۆپۆزسیۆن له كوردستان نییه؟
پێوه‌ندییه‌كانمان ئاسایین وه‌ك دوو لایه‌نى سیاسیی، یه‌كگرتوو هه‌رگیز پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر نه‌گه‌یاندووه‌ته ئاستى مریشكه ڕه‌شه، ئه‌و قسه‌ى گۆڕان كه ده‌ڵێن دواى ئه‌وان ئۆپۆزسیۆن بوونى نه‌ماوه، ڕاى خۆیانه و ئێمه به بڕواى خۆمان ئۆپۆزسیۆنبوونمان هه‌ڵبژاردووه و به پێویستمان زانیوه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ى كوردستان تا په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات مردوو نه‌بێت.
پێتان وایه دواى نه‌وشیروان مسته‌فا، گۆڕان نه‌یتوانى درێژه به ئۆپۆزسیۆنبوون بدات؟
گۆڕان هێزێكى سه‌ربه‌خۆیه و خۆیان بڕیارى خۆیان ده‌ده‌ن، ئێمه هیچ قسه‌یه‌كمان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، به‌ڵام ئێسته گۆڕان به‌شێكه له ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت، ئه‌وه‌یش به یه‌ك پاكێج لاى یه‌كگرتوو سه‌یر ده‌كرێ، بۆ ئێمه وه‌زیرێكى گۆڕان و وه‌زیرێكى پارتى جیاوازى نییه و چاودێرى هه‌موویان ده‌كه‌ین و جیاوازى له نێوان كه‌س ناكه‌ین.
قسه له‌سه‌ر كۆنگره‌ی یه‌كگرتووى ئیسلامى هه‌یه، ئێسته ئاماده‌كارییه‌كان به‌كوێ گه‌یشتوون؟
ئاماده‌كارییه‌كان به‌رده‌وامن و لیژنه‌یه‌كى باڵاى كۆنگره هه‌یه، جگه له لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ى پێڕه‌و و پڕۆگرام. له ماوه‌یه‌كى نزیكدا كۆنفرانسى مه‌ڵبه‌نده‌كان بۆ دیاركردنى نوێنه‌رى خۆیان بۆ كۆنگره ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌ندامانى كۆنگره له دوو به‌ش پێكدێن، به‌شێك به‌پێى پێڕه‌و و پڕۆگرام ده‌بنه ئه‌ندامى كۆنگره و به‌شێكى تریش له ڕێى كۆنفرانسى مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه دێنه هه‌ڵبژاردن.
ئه‌نجامدانى كۆنگره له واده‌ى خۆى ده‌ستكه‌وت نییه ئه‌گه‌ر گۆڕانكارى ڕژدى تێدا نه‌كرێ و پێره‌و و پڕۆگرام نوێ نه‌كرێته‌وه.
ئه‌میندارى گشتیی ئێسته‌ى یه‌كگرتوو ده‌مێنێته‌وه؟
هێشتا ئه‌میندار هیچ بڕیارێكى له‌باره‌ى مانه‌وه یان ده‌ستبه‌رداربوونى پۆسته نه‌داوه، به‌پێى پێڕه‌و و پڕۆگرام مافى خۆیه‌تى خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه، هه‌ر كه‌سێكى تریش ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدابێ ده‌توانێ خۆى بۆ ئه‌میندارى گشتیی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێرێ.
پێت وایه له‌م كۆنگره‌یه ئاراسته‌ى بادینان و سلێمانى له‌ناو یه‌كگرتوو نه‌مێنێت؟
ئاراسته‌ى بادینان و سلێمانى له‌ناو یه‌كگرتوو نه‌ماوه، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا ڕاى جیاوازه، بۆچوونه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه هه‌یه پێى وایه كاتى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌عوه و سیاسه‌ت هاتووه و به‌شێكى تر ئه‌وه به باش نابینن و ده‌یانه‌وێ جۆرێكى تر بێ، هه‌روه‌ها بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر بابه‌تى دارایى و ڕاگه‌یاندنیش هه‌یه.
تۆ تێبینییه‌كت له‌سه‌ر كارى هاوڕێكانتان له بادینان نییه؟
ئه‌وان تێكۆشه‌رى دێرینى ناو یه‌كگرتوون و نموونه‌ى كه‌سانى خۆڕاگرن.
ئه‌ى له‌سه‌ر یه‌كگرتوو له سلێمانى تێبینیتان چییه؟
له سلێمانى حزبێكى زیندووین هه‌رچه‌نده ده‌نگه‌كانمان كه‌مى كردووه، به‌ڵام سلێمانى به‌سه‌رزه‌وینى كارى یه‌كگرتووى ئیسلامى ده‌زانین، بۆیه ده‌بێ یه‌كگرتوو هه‌نگاو و چالاكییه‌كانى له سلێمانى فراوانتر بكات.
یه‌كێتى ئاسته‌نگتان بۆ دروست ناكات؟
به‌ڵى سزادانى ئه‌ندامه‌كانمان هه‌بووه و له ڕووى سیاسیی و دامه‌زراندن، ته‌نانه‌ت له فه‌رمانگه‌ى حكوومه‌ت پۆسته كارگێڕییه‌كان نادرێ به كادرانى یه‌كگرتووى ئیسلامى كه مافى خۆیان بێت.
پێوه‌ندییه‌كانى سه‌رۆك بارزانى و سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین تۆكمه دیاره؟
ڕاسته، به‌ڵام یه‌كگرتوو ئه‌وانه تێكه‌ڵ به بابه‌تى سیاسیی ناكات، ئه‌وان ده‌سه‌ڵات و ئێمه ئۆپۆزسیۆنین، پێوه‌ندى نێوان ئه‌و دوو به‌ڕێزه پاكێجێكى تره.