دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى له فڕه‌نسا كرد باجى گومركى زیاد ده‌خاته سه‌ر مه‌ى فڕه‌نسى.
دۆناڵد تره‌مپ به‌ر له ئاماده‌بوونى له كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌ى گرووپى جى 7، ده‌ستى كرد به هه‌ڕه‌شه‌كردن له فڕه‌نسا له بوارى بازرگانیدا.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێك كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى ئاب له ئاژانسى
فڕانس پرێس بڵاو كراوه‌ته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ گوتوویه‌تى "باجێكى زۆر ده‌خه‌ینه سه‌ر مه‌ى و خواردنه‌وه‌ى فڕه‌نسى كه بۆ ئه‌مه‌ریكا هاورده ده‌كرێت".
دۆناڵد تره‌مپ بڕى ئه‌و باجه‌ى دیار نه‌كردووه و ته‌نیا ده‌ڵێ، "باجێك كه هه‌رگیز پێشتر نه‌یانبینیوه".
روونی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م كاره‌ى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك ده‌بێت له به‌رانبه‌ر فڕه‌نسا كه باجى خستووه‌ته سه‌ر كه‌لوپه‌لى كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان له بوارى ته‌كنه‌لۆجیادا.
تره‌مپ ده‌ڵێ "ئه‌وه‌ى فڕه‌نسا كردوویه‌تى به دڵم نییه، من نامه‌وێ ئه‌وان باج بخه‌نه سه‌ر كۆمپانیاكانمان، ئه‌مه كارێكى سته‌مكارانه‌یه".
هاوكات تره‌مپ باس له پێوه‌ندى خۆى ده‌كات له‌گه‌ڵ ئیمانۆیل ماكرۆنى سه‌رۆكى فڕه‌نسا و ده‌ڵێ "پێوه‌ندییه‌كى زۆر باشم له‌گه‌ڵ ماكرۆن هه‌یه".
ئه‌مڕۆ لووتكه‌ى حه‌وت وڵاته‌كه كه به جى 7 ده‌ناسرێت و له فڕه‌نسا به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌ركرده‌كانى ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن به‌شدار ده‌بن.