ناوی 50 كه‌سایه‌تیی ناوداری دنیا وه‌ك بیرمه‌ندی ساڵ ئاشكرا كران و كۆچه‌ر بیركار وه‌ك تاكه كوردی ناو لیسته‌كه ناوی هه‌ڵبژێردرا، ئێسته یه‌كێكه له بیرمه‌نده‌كانی بیركاریی بۆ ساڵی 2019.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێی ئهیلوول، دامه‌زراوه‌ی پرۆسپێكت Prospect براوه‌ی پێشبڕكێی 50 كه‌سایه‌تیی ناوداری جیهانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی بیرمه‌ندی جیهان بۆ ساڵی 2019 ڕاگه‌یاند، ئاشكرای كرد كه كۆچه‌ر بیركار پرۆفیسۆر و مامۆستا له زانكۆی كامبریجی به‌ریتانی وه‌ك یەکەم بیرمه‌ندی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژێردراوه.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی دامه‌زراوه‌ی پرۆسپێكت، ده‌یان هه‌زار كه‌س به‌شدارییان له ده‌نگدانی ئۆنلاین كردووه و ئه‌م پرۆفیسۆره كورده له كۆتادا وه‌ك كه‌سی یه‌كه‌م ده‌رچووه و ناسناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێ: "بیرکار کوردێکی ئێرانە و یەکێک لەو چوار پارچەیەی کە نیشتمانی گەلێکی بێ دەوڵەتن و ئەو گەلەی کە هەموو کات وەڵامی داخوازییان بۆ مافە نەتەوەییەکەیان هەمیشە بە مستی ئاسنین دراوەتەوە".
فه‌ره‌یدوون دره‌خشانی ناسراو به كۆچه‌ر بیرکار پرۆفیسۆرێكی كورده، ساڵی 1978 له گوندێ نێی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له‌دایك بووه، ساڵی 2018 خه‌ڵاتی فیڵدزی بیركاری، كه به نۆبڵی دوونیای زانستی بیركاری هه‌ژمار ده‌كرێت برده‌وه، له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی گوتبووی، ھیوادارم ئەم خەڵاتە بزە بخاتە سەر لێوی چل ملیۆن کورد.
پاش وەرگرتنی خەڵاتەکە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی خوێندی باڵاوە لە ڕێوڕەسمێکی فەرمی و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی پێشووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە خەڵات کرا.