دانیشتووانی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه تووشی شۆك بوون، له‌وكاته‌ی تیسماحێكی یه‌كجار زل و زه‌به‌لاحیان له نێو گژوگیای ناوچه‌یه‌كدا بینی، كه تا ئێسته تیمساحی له‌وجۆره گه‌وره‌یه نه‌بینراوه.
ئه‌وان گرته ڤیدیۆی ساتی ڕۆیشتنی تیمساحه‌كه‌یان تۆماركردووه و له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار فره‌وان بڵاوكراوه‌ته‌وه، دووانیان به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر هاوێنه‌ی كامێراكانیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و تیمساحه و وێنه‌كانی تۆمار ده‌كه‌ن.
تا ئێسته زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س له ڕۆژی دووشه‌مه‌وه سه‌یری ڤیدیۆكه‌یانی له یوتیوب كردووه، ساڵی ڕابردووش تیمساحێك 14 تا 15 پێ درێژ له نێو یاریگه‌ی گۆڵفی شاری بالمیتۆی ویلایه‌تی فلۆریدا ده‌ركه‌وت و هه‌ندێك ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه دایناسوور بووه، نه‌ك تیمساح.