میسی كۆتایی پێ هێنا.. لە كۆتاییدا بڕیاری مانەوەی لە یانەی بەرشەلۆنە دا
لیۆنێل میسیی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جەختی كردەوە كە لە هەرێمی كەتەلۆنیا دەمێنێتەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیدا نوێ دەكاتەوە.
لە ماوەی رابردوودا دەنگۆیەكی زۆر لەسەر مانەوە و رۆیشتنی میسی لە رۆژنامەكان بڵاو كرانەوە، هەندێ لە رۆژنامەكانیش جەختیان كردبووەوە كە ئەم وەرزە دوایین وەرزی یاریكردنی میسی دەبێت لە یانەی بەرشەلۆنە و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە خولی نایابی ئینگلیزی و یانەی مانچستەر سیتییەوە دەكات.
لەمبارەیەوە میسی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی گوتی: یانەی بەرشەلۆنە هەموو شتێكی پێ بەخشیوم، بۆیە لەو یانەیە دەمێنمەوە تا ئەو كاتەی بیەوێت.
لە كۆتاییدا میسی ئاماژەی بەوەدا كە هەموو ئامانجی سەركەوتن و بەدەستهێنانی ناسناوەكانە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، هیواشی خواست ئەمساڵ سەركەوتنی گەورەتر لەگەڵ یانەكە و هەڵبژاردەكە بەدەست بێنێ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم