وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌رانی عێراقی كه له توركیا گیراون، له ڕێی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل و هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه عێراق.
عه‌لی عه‌باس جهانگیر به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌ت له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وامه له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تواناكانی هاووڵاتییان بۆ ناوخۆی وڵات، بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌میش زیاتر له 158 په‌نابه‌ری عێراقی له ڕێی وشكایی و به ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و نووسینگه‌ی ته‌نگژه‌كان له دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دامه‌زراوه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل هه‌ماهه‌نگی ته‌واو كراوه و له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ئۆتۆمبێلی گه‌یاندنه‌وه‌یان بۆ عێراق و بۆ شاری خۆیان ده‌سته‌به‌ركراوه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییانه له پارێزگاكانی ئه‌نكه‌ره و سامسونك و جرومی توركیا نیشته‌جێ ببوون، به‌ڵام دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیان و باوه‌ڕیان پێ هێنراوه بۆ وڵاتی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه و بابه‌ته‌كه‌یش هیچ زۆرلێكردنی تێدا نییه و به‌ڵكوو به ویستی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.