دوای هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان وێرانی قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌ك له‌لایه‌ن زۆرێك له وڵاتانه‌وه به توركیا، كۆمپانیا و كارگه زه‌به‌لاحه‌كانیش خه‌ریكن ورده ورده مامه‌ڵه و قه‌رز له‌گه‌ڵ توركیا ده‌وه‌ستێنن، له یه‌كه‌م هه‌نگاو كۆمپانیای فۆلكس ڤاگن دروستكردنی كارگه‌یه‌كی له توركیا وه‌ستاند و ئێسته‌یش بانكی وه‌به‌رهێنانی ئه‌وروپی پێدانی قه‌رزی به توركیا ڕاگرت.
وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا هاوڕان له‌سه‌ر سه‌پاندنی قورسترین سزا به‌سه‌ر توركیا، دوای ئه‌و په‌لاماره داگیركارییه‌ی بۆ سه‌ر كورده‌كان ده‌ستی پێ كرد، له‌و چوارچێوه‌یش دا بانكی وه‌به‌رهێنانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كه له دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 2017 ورده ورده ڕێژه‌ی پێدانی قه‌رزی كه‌م كرده‌وه، ئێسته بڕیاریداوه قه‌رزه‌كان به ته‌واوی بوه‌ستێنێت و بیگه‌یه‌نێته سه‌ر سفر.
له ئه‌نجامی هێرشی داگیركاری توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان بڕی قه‌رزپێدان به توركیا گه‌یه‌نرایه سه‌ر سفر و یه‌ك یۆرۆیش به توركیا ناده‌ن
هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌ی بانكه‌كه وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، بۆ سیاسه‌ته دوژمنكارییهكهی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌نكه‌ره به سزای قورس و فشار و خستنه سه‌ر ئه‌ژنۆ نه‌بێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری جه‌وهه‌ری له سیاسه‌تی توركیا ڕوو نادات.
ڕۆژنامه‌ی "
فرانكفۆرته‌ر ئالگماینه تسایتۆنگ" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه بانكه‌كه پێشتر ساڵانه بڕی 1.5 ملیار یۆرۆی وه‌كو قه‌رز به توركیا داوه و له 2016 ئه‌و بڕه بۆ 2.2 ملیار یۆرۆ به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له 2017 ڕێژه‌ی قه‌رز پێدان كه‌م كراوه‌ته‌وه بۆ 500 ملیۆن یۆرۆ و تا 2019یش گه‌یشتووه‌ته 100 ملیۆن یۆرۆ، به‌ڵام ئێسته بڕیار دراوه، كه چیتر یه‌ك یۆرۆیش قه‌رز به توركیا نه‌درێ، تا ده‌سبه‌رداری سیاسه‌تی داگیركاری و هه‌ڕه‌شه‌كردن نه‌بێت.