له ئه‌نجامی دوو چالاكیی جیای پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا، سێ جادووگه‌ر و دزێك به دوو تاوانی جیاواز له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له گرتنی چوار تاوانبار له دوو چالاكیی جیاوازی پۆلیسی شاره‌كه ده‌كات.
سێ جادووگه‌ر و دزێك به دوو تاوانی جیاواز له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیران
له چالاكییه‌كدا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سێ تۆمه‌تباری به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانی‌یان گرت كه له شاری هه‌ولێر له‌ژێر ناوی كاری ته‌ڕده‌ستی و جادوو به فێڵ پاره‌یان له هاووڵاتییان وه‌رگرتبوو.
تۆمه‌تباره‌كان به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی ماده‌ی 456 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
له‌لایه‌كی تره‌وه، دوای تۆماركردنی سكاڵای هاووڵاتییه‌ك كه له یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له شاری سلێمانی ئامێرێكی ڕووپێوی لێ دزراوه، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كرد، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م توانرا كه‌سێك به تۆمه‌تی بردنی ئامێره‌كه بگیرێت.
مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئامێره‌كه‌دا بگرن كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته بڕی 15 هه‌زار دۆلار.