گرووپێكی
هاككه‌رزان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه توانیوانه تۆماری ڤیدیۆی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئینته‌رنێت بگرن، به كامێرای مۆبایل و كۆمپیوته‌ره‌كانی خۆیان، كاتێك سه‌یری فیلمه ڕووته‌كانیان له ماڵپه‌ڕه سێكسییه‌كان كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشیان لێ ده‌كه‌ن، كه ڤیدیۆكانیان له ماڵپه‌ڕه گشتییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و بۆ كه‌سوكار و نزیكه‌كانیان ده‌نێرن و ئابڕوویان ده‌به‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌م هه‌واڵه به چڕی له تۆڕه‌كانی ئینه‌رنێت بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام پسپۆرانی ته‌ناهی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و هه‌وڵانه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و بگره ئه‌وانه گرووپێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رن و ده‌یانه‌وێ له به‌رانبه‌ر ئه‌مه پاره له قوربانییه‌كان وه‌رگرن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڤیدیۆیه‌كیان له به‌رده‌ست بێت، بۆیه داوا ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی نه‌بنه قوربانی ده‌ستی ئه‌و گرووپه مافیاوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م كاره ده‌توانرێ بكرێ، به‌ڵام ئه‌و گرووپه پێشوه‌خته چۆنیان زانیوه كه ئه‌و كه‌سانه سه‌یری فیلمی ڕووت ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مه گرووپێكی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و مافیان و داوا ده‌كرێ كه نه‌كه‌ونه نێو ته‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌وه، چونكه له پێناوی پاره وه‌رگرتن له قوربانییه‌كان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی له زاری شاره‌زایانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له گرووپی پروفپۆینت بڵاوی كرده‌وه، كه هه‌رچه‌نده به‌رنامه‌ی هاككردن هه‌یه، كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێ شاشه‌ی كۆمپیوته‌ری قوربانییه‌كان تۆمار بكات و ڤیدیۆ و وێنه‌ی لێ بگرێت، به‌ڵام ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه و به هه‌موو كه‌س ناكرێ، بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ته‌نیا ده‌یانه‌وێ پاره له قوربانییه‌كان به‌ربده‌نه‌وه.